1 ئیتر ئەو سێ پیاوە وازیان لە وەڵامدانەوەی ئەیوب هێنا، چونکە ئەو خۆی بە ڕاست دەزانی.
2 بەڵام ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی لە هۆزی ڕام لە ئەیوب تووڕە بوو. تووڕەیی جۆشا، چونکە ئەیوب خۆی بە بێتاوان دادەنا و گلەیی لە خودا دەکرد.
3 لە سێ هاوڕێکەشی تووڕە بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیاندەتوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچی ئەیوب بدەنەوە، ئەیوبیان تاوانبار کرد.
4 ئەلیهوش لەسەر ئەیوب ئارامی گرت، چونکە ئەوان لەو بە تەمەنتر بوون.
5 کاتێک ئەلیهو بینی هیچ وەڵامێک لە دەمی ئەو سێ پیاوەدا نییە، تووڕە بوو.
6 ئیتر ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی وەڵامی دایەوە:
7 گوتم: ”با تەمەن قسە بکات و
8 بەڵام ڕۆحی مرۆڤ هەناسەی خودای هەرە بەتوانایە،
9 تەنها ئەوانەی تەمەن درێژن دانا نین و
10 «لەبەر ئەوە دەڵێم: گوێم لێ بگرن؛
11 ئەوەتا من ئارامم گرت لەسەر قسەکانتان،
12 لێتان وردبوومەوە.
13 لەبەر ئەوە مەڵێن: ”داناییمان دۆزییەوە؛
14 ئەیوب قسەکانی ئاراستەی من نەکردووە و
15 «واقیان وڕماوە و هیچ وەڵامیش نادەنەوە؛
16 ئێستا کە بێدەنگن، ئایا دەبێت چاوەڕێ بکەم،
17 ئێستا منیش بەشی خۆم وەڵام دەدەمەوە؛
18 چونکە پڕم لە قسەکردن و
19 ئەوەتا ناخم وەک شەرابێکە سەرەکەی نەکرابێتەوە،
20 قسە دەکەم با ئاهێکم بەبەردا بێتەوە؛
21 لایەنگری کەس ناکەم و
22 چونکە زمانلووسی نازانم