Salmos 107

CKB

1 ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،

2 با ئەوانەی یەزدان کڕینیەوە بەسەرهاتی خۆیان بگێڕنەوە،

3 لە وڵاتانەوە کۆی کردنەوە،

4 هەندێک گومڕابوون لە چۆڵەوانی، لە بیابان،

5 برسی و تینوو بوون،

6 ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد،

7 ڕابەرایەتی کردن بۆ ڕێگای ڕاست،

8 با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی،

9 چونکە گیانێکی تینووی تێرکرد،

10 هەندێک دانیشتن لە تاریکی و سێبەری مەرگ،

11 چونکە لە قسەکانی خودا یاخی بوون،

12 لەبەر ئەوە پشتیان لەژێر باردا چەمایەوە،

13 ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد،

14 لە تاریکی و سێبەری مەرگ دەریهێنان،

15 با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی،

16 چونکە دەروازەی بڕۆنزی تێکشکاند،

17 هەندێک بوونە گێل لە ڕێگای یاخیبوونیان و

18 قێزیان لە هەموو خواردنێک بووەوە،

19 ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد،

20 فەرمایشتی خۆی نارد و چاکی کردنەوە،

21 با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی،

22 با قوربانی سوپاسگوزاری بکەن،

23 هەندێک بە کەشتی دابەزینە ناو دەریا،

24 ئەوان کارەکانی یەزدانیان بینی،

25 بە قسەی ئەو ڕەشەبا هەستا،

26 بەرز دەبنەوە بۆ ئاسمان، دادەبەزنە ناو قووڵاییەکان،

27 وەک سەرخۆش سەرسم دەدەن و بە ئەملا و ئەولادا دەکەون،

28 ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد،

29 ڕەشەبای هێدی کردەوە بۆ ئارامی،

30 دڵخۆش بوون، چونکە شەپۆلەکان هێمن بوونەوە،

31 با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی،

32 با لەناو کۆڕی خەڵک بەرزی بکەنەوە،

33 ڕووباری کردە بیابان و

34 خاکی بە پیتی کردە زەوی بێ کەڵک،

35 بیابانی کردە گۆمە ئاو و

36 برسییەکانی لەوێ نیشتەجێ کرد،

37 کێڵگەیان چاند و ڕەزەمێویان ڕواند،

38 بەرەکەتداری کردن و زۆر زیاد بوون،

39 ئینجا کەم بوونەوە و چەمانەوە،

40 ئەوەی ڕیسوایی بەسەر میرەکاندا دەڕێژێت،

41 بەڵام هەژاری لە زەلیلی بەرز کردەوە،

42 سەرڕاستەکان ئەمە دەبینن و دڵخۆش دەبن،

43 کێ دانایە، با سەرنج بداتە ئەمانە و

Ler em outra tradução

Comparar lado a lado