1 ڕۆڵە، گوێڕایەڵی قسەکانم بە و
2 ڕاسپاردەکانم بەجێبگەیەنە، دەژیت،
3 بە پەنجەکانتەوە گرێیان بدە،
4 بە دانایی بڵێ: «تۆ خوشکی منی،»
5 بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزن،
6 لە پەنجەرەی ماڵەکەمەوە
7 لەناو ساویلکەکاندا بینیم،
8 لە شەقامەکە پەڕییەوە و لایدا لای ژنە بەدڕەوشتەکە،
9 لە زەردەپەڕی ئێواران کاتی ئاوابوونی خۆر،
10 ئەوەتا ژنێک بەرەوپیری چوو،
11 (ئەم ژنە بە دەنگەدەنگ و سەرکێشە،
12 پێیەکی لە شەقام و پێیەکی لە گۆڕەپانەکانە،
13 گەنجەکەی گرت و ماچی کرد،
14 «قوربانی هاوبەشیم لەسەرە،
15 بۆیە بۆ دیدەنیت هاتمە دەرەوە،
16 نوێنم لەسەر قەرەوێڵەکەم ڕاخستووە،
17 نوێنەکەم بۆنخۆش کردووە
18 وەرە هەتا بەیانی ئەوین بنۆشین،
19 چونکە مێردەکەم لە ماڵەوە نییە،
20 کیسە زیوی لەگەڵ خۆی بردووە،
21 بە زۆری مەکرەکانی لەخشتەی برد،
22 لەناکاو بەدوایدا ڕۆیشت،
23 هەتا تیرێک جەرگی ببڕێت،
24 ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن،
25 با دڵت بەرەو ڕێگاکانی ئەو ژنە لانەدات،
26 چونکە زۆرن ئەوانەی بە برینداری بەریداونەتەوە،
27 ماڵەکەی ڕێگای جیهانی مردووانە،