Provérbios 14

CKB

1 ژنی دانا ماڵی خۆی بنیاد دەنێت،

2 ئەوەی ڕاستەڕێیەکەی خۆی بگرێت لەخواترسە،

3 گێل بە قسەکانی خۆی تووشی گۆچانی سزادان دەبێت،

4 کە مانگا نەبێت ئاخوڕ بەتاڵە،

5 شایەتی دەستپاک درۆ ناکات،

6 گاڵتەجاڕ داوای دانایی دەکات و نایدۆزێتەوە،

7 لەبەردەم کەسی گێل دووربکەوە،

8 دانایی ژیر تێگەیشتنی ڕێگای خۆیەتی،

9 گێلەکان گاڵتە بە تاوان دەکەن،

10 هەر دڵێک تاڵیێتی گیانی خۆی دەزانێت،

11 ماڵی بەدکارەکان کاول دەبێت،

12 ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە،

13 بگرە لە پێکەنینیشدا دڵ تەنگ دەبێت،

14 کەسی ڕاڕا لە ڕێگای خۆی تێر دەبێت،

15 ساویلکە بە هەموو قسەیەک بڕوا دەکات،

16 کەسی دانا لە خودا دەترسێت و لە خراپە لادەدات،

17 کەسی هەڵەشە ڕەفتاری گێلانە دەکات،

18 ساویلکەکان میراتگری گێلایەتین،

19 بەدکاران لەبەردەم پیاوچاکان دەچەمێنەوە،

20 هەژار تەنانەت دراوسێکەشی ڕقی لێی دەبێتەوە،

21 ئەوەی سووکایەتی بە دراوسێکەی بکات گوناه دەکات،

22 ئایا وێڵ نابن ئەوانەی پیلانی خراپە دادەڕێژن؟

23 لە هەموو ماندووبوونێک سوود هەیە،

24 دەوڵەمەندی تاجی دانایانە،

25 شایەتی ڕاستگۆ دەربازکەری خەڵکە،

26 ئەوەی لە یەزدان بترسێت دڵنیاییەکی بەهێزی هەیە،

27 لەخواترسی کانی ژیانە،

28 زۆری گەل شکۆمەندییە بۆ پاشا،

29 ئەوەی درەنگ تووڕە بێت باش تێدەگات،

30 دڵی ئارام ژیان بە جەستە دەبەخشێت،

31 ئەوەی ستەم لە هەژار بکات سووکایەتی بە دروستکەرەکەی دەکات،

32 خراپەکار بە خراپەکانی خۆی دەکەوێنرێت،

33 دانایی لەناو دڵی کەسی تێگەیشتوو دەحەسێتەوە،

34 ڕاستودروستی نەتەوە بەرز دەکاتەوە،

35 ڕەزامەندی پاشا بۆ خزمەتکاری وریایە،

Ler em outra tradução

Comparar lado a lado