1 پەندەکانی سلێمان:
2 بێ سوودە گەنجینەی داهاتی ناڕەوایی،
3 یەزدان ناهێڵێت ڕاستودروستان تووشی برسیێتی بن،
4 دەستی تەمبەڵ دەبێتە هۆی هەژاری،
5 ئەوەی لە هاوین کۆدەکاتەوە، کوڕێکی وریایە،
6 بەرەکەت بۆ سەر ڕاستودروستانە،
7 یادکردنەوەی ڕاستودروستان بۆ بەرەکەتە،
8 ئەوەی دڵی دانا بێت فەرمان وەردەگرێت،
9 ئەوەی ڕێگای ڕاست بگرێت ئاسوودە دەبێت،
10 چاوقوچان دەبێتە هۆی ئازار،
11 دەمی کەسی ڕاستودروست سەرچاوەی ژیانە،
12 ڕق ناکۆکی دەوروژێنێت،
13 لە لێوەکانی تێگەیشتوو دانایی هەیە،
14 داناکان زانیاری کۆدەکەنەوە،
15 سامانی دەوڵەمەند شاری قەڵابەندیەتی،
16 کرێی کەسی ڕاستودروست ژیانە،
17 ئەوەی چاوی لە تەمبێکردنە لەسەر ڕێچکەی ژیانە،
18 ئەوەی ڕق بشارێتەوە لێوەکانی درۆ دەکەن،
19 قسەی زۆر بێ گوناه نابێت،
20 زمانی کەسی ڕاستودروست زیوی پوختەکراوە،
21 لێوەکانی کەسی ڕاستودروست ڕابەرایەتی زۆر کەس دەکەن،
22 بەرەکەتی یەزدان دەوڵەمەندی بەدواوەیە و
23 وەک پێکەنینە بۆ گێل بەدکاری کردن،
24 ئەوەی بەدکار لێی دەترسێت، بەسەری دێت،
25 وەک تێپەڕبوونی گەردەلوول خراپەکاریش ئاوا نامێنێت،
26 وەک سرکە بۆ ددان و دووکەڵ بۆ چاو،
27 لەخواترسی ڕۆژانی ژیانت زیاد دەکات،
28 هیوای ڕاستودروستان خۆشییە،
29 ڕێگای یەزدان پەناگایە بۆ ئەوانەی ڕێگای ڕاست بگرن،
30 کەسی ڕاستودروست هەرگیز نالەقێت،
31 دەمی کەسی ڕاستودروست دانایی لێ دەڕوێت،
32 لێوەکانی کەسی ڕاستودروست پەسەندیی دەزانن،