Números 1

CKB vs NTLH

Sair da comparação
NTLH Nova Tradução na Linguagem de Hoje 2000
1 لە یەکی مانگی دووی ساڵی دووەمی هاتنەدەرەوەی گەلی ئیسرائیل لە خاکی میسر، لە چادری چاوپێکەوتندا لە چۆڵەوانی سینا، یەزدان بە موسای فەرموو:
1 No segundo ano depois da saída dos israelitas do Egito, no dia primeiro do segundo mês, o Senhor Deus falou com Moisés no deserto do Sinai, na Tenda Sagrada . Ele disse:
2 «سەرژمێری هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل بکەن، بە خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیانەوە، بە لیستی ناوی نێرینەکان یەک بە یەک.
2 — Você e Arão devem fazer a contagem do povo de Israel por grupos de famílias e por famílias.
3 لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن لە ئیسرائیل خزمەت بکەن لە سوپا، تۆ و هارون بەگوێرەی لەشکرەکانیان تۆماریان بکەن.
3 Façam a lista de todos os homens de vinte anos para cima, isto é, todos os que já têm idade para o serviço militar.
4 بۆ هەر هۆزێک پیاوێکتان لەگەڵدا بێت، پیاوێک گەورەی بنەماڵەکەی بێت.
4 Vocês chamarão um chefe de grupo de famílias de cada tribo para ajudá-los. São estes os nomes dos homens que vão ajudar vocês: Esses foram os chefes de tribo escolhidos no meio do povo de Israel para representar os seus grupos de famílias.
5 «ئەمەش ناوی ئەو پیاوانەیە کە یارمەتیتان دەدەن:
5 — ausente —
6 لە هۆزی شیمۆن، شەلومیێلی کوڕی چووریشەدای؛
6 — ausente —
7 لە هۆزی یەهودا، نەحشۆنی کوڕی عەمیناداب؛
7 — ausente —
8 لە هۆزی یەساخار، نەتەنێلی کوڕی چوعەر؛
8 — ausente —
9 لە هۆزی زەبولون، ئەلیابی کوڕی حێلۆن؛
9 — ausente —
10 لە کوڕەکانی یوسف:
10 — ausente —
11 لە هۆزی بنیامین، ئەبیدانی کوڕی گدعۆنی،
11 — ausente —
12 لە هۆزی دان، ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدای؛
12 — ausente —
13 لە هۆزی ئاشێر، پەگعیێلی کوڕی عۆخران؛
13 — ausente —
14 لە هۆزی گاد، ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێل؛
14 — ausente —
15 لە هۆزی نەفتالی، ئەحیڕەعی کوڕی عێینان.»
15 — ausente —
16 ئەوانە هەڵبژێردراوانی کۆمەڵەکەن، سەرکردەی هۆزی باوکانیانن، سەرۆک خێڵەکانی ئیسرائیلن.
16 — ausente —
17 جا موسا و هارون هەموو ئەو پیاوانەیان برد کە باس کران،
17 — ausente —
18 هەموو کۆمەڵیان لە یەکی مانگی دوو کۆکردەوە. لە گەنجانی بیست ساڵە بەرەو سەرەوە بەگوێرەی ڕەچەڵەکیان خرانەوە سەر خێڵ و بنەماڵەکانیان، یەک بە یەک ناوەکانیان تۆمار کرا،
18 — ausente —
19 هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. ئینجا لە چۆڵەوانی سینادا تۆماری کردن.
19 Assim, a contagem no deserto do Sinai foi feita como o Senhor havia ordenado a Moisés. Os homens de vinte anos para cima, que tinham idade para o serviço militar, foram registrados pelo seu nome, cada um no seu grupo de famílias e na sua família. Começaram pela tribo de Rúben, o filho mais velho de Jacó. A soma total das tribos foi a seguinte: Da tribo de Rúben, quarenta e seis mil e quinhentos homens.
20 لە نەوەی ڕەئوبێن کە نۆبەرەی ئیسرائیلە،
20 — ausente —
21 تۆمارکراوان لە هۆزی ڕەئوبێن چل و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
21 — ausente —
22 لە نەوەی شیمۆن،
22 — ausente —
23 تۆمارکراوان لە هۆزی شیمۆن پەنجا و نۆ هەزار و سێ سەد کەس بوون.
23 — ausente —
24 لە نەوەی گاد،
24 — ausente —
25 تۆمارکراوان لە هۆزی گاد چل و پێنج هەزار و شەش سەد و پەنجا کەس بوون.
25 — ausente —
26 لە نەوەی یەهودا،
26 — ausente —
27 تۆمارکراوان لە هۆزی یەهودا حەفتا و چوار هەزار و شەش سەد کەس بوون.
27 — ausente —
28 لە نەوەی یەساخار،
28 — ausente —
29 تۆمارکراوان لە هۆزی یەساخار پەنجا و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون.
29 — ausente —
30 لە نەوەی زەبولون،
30 — ausente —
31 تۆمارکراوان لە هۆزی زەبولون پەنجا و حەوت هەزار و چوار سەد کەس بوون.
31 — ausente —
32 لە نەوەی یوسف،
32 — ausente —
33 تۆمارکراوان لە هۆزی ئەفرایم چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
33 — ausente —
34 لە نەوەی مەنەشە،
34 — ausente —
35 تۆمارکراوان لە هۆزی مەنەشە سی و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون.
35 — ausente —
36 لە نەوەی بنیامین،
36 — ausente —
37 تۆمارکراوان لە هۆزی بنیامین سی و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون.
37 — ausente —
38 لە نەوەی دان،
38 — ausente —
39 تۆمارکراوان لە هۆزی دان شەست و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون.
39 — ausente —
40 لە نەوەی ئاشێر،
40 — ausente —
41 تۆمارکراوان لە هۆزی ئاشێر چل و یەک هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
41 — ausente —
42 لە نەوەی نەفتالی،
42 — ausente —
43 تۆمارکراوان لە هۆزی نەفتالی پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون.
43 — ausente —
44 ئەوانە تۆمارکراوەکانن، ئەوانەی موسا و هارون و دوازدە سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل تۆماریان کردن، هەر پیاوێک لە تۆمارکراوەکان نوێنەر بوو بۆ بنەماڵەکەی.
44 — ausente —
45 جا هەموو نەوەی ئیسرائیل، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپای ئیسرائیلدا تۆمار کران،
45 — ausente —
46 هەموو تۆمارکراوەکان شەش سەد و سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجا کەس بوون.
46 — ausente —
47 بەڵام هۆزی لێڤی بنەماڵەکانیان لەگەڵ ئەوان تۆمار نەکران،
47 Mas os levitas não foram registrados com as outras tribos ,
48 چونکە یەزدان بە موسای فەرموو:
48 pois o Senhor tinha dito a Moisés o seguinte:
49 «هۆزی لێڤی تۆمار مەکە و لەنێوان نەوەی ئیسرائیلدا سەرژمێریان مەکە.
49 — Quando você fizer a contagem dos homens com idade para o serviço militar, deixe de fora os homens da tribo de Levi.
50 بەڵکو لێڤییەکان لەسەر چادری پەیمان و هەموو قاپوقاچاغەکەی و هەموو ئەوەی هەیەتی دابنێ، ئەوان چادرەکەی پەرستن بە هەموو قاپوقاچاغەکانییەوە هەڵدەگرن و ئەوان خزمەتی دەکەن، لە چواردەوری چادرەکەی پەرستنیش چادر هەڵدەدەن.
50 Mas ponha os levitas para cuidarem da Tenda Sagrada e de todos os seus móveis e objetos. Eles carregarão a Tenda e todo o seu equipamento, farão ali o serviço religioso e acamparão ao redor dela.
51 لە کاتی گواستنەوەی چادرەکەی پەرستن لێڤییەکان هەڵیدەگرنەوە و لە کاتی هەڵدانی چادرەکەی پەرستنیش لێڤییەکان دایدەمەزرێننەوە. هەرکەسێکی دیکە جگە لە لێڤییەکان لێی نزیک بێتەوە دەکوژرێت.
51 Quando a Tenda tiver de ser transportada, os levitas a desarmarão e, quando for preciso acampar de novo, eles a armarão outra vez. Quem não for levita e chegar perto da Tenda deverá ser morto.
52 نەوەی ئیسرائیل هەریەکە لە ئۆردوگای خۆی لەژێر بەیداخەکەی خۆی بەپێی لەشکرەکانیان چادر هەڵدەدەن.
52 Os outros israelitas ficarão cada um no seu próprio acampamento, perto da sua própria bandeira, de acordo com o seu grupo.
53 بەڵام لێڤییەکان لە چواردەوری چادرەکەی پەیمان چادر هەڵدەدەن، هەتا تووڕەیی نەیەتە سەر کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل، جا لێڤییەکان بەرپرسیار دەبن لە پارێزگاری چادری پەیمان.»
53 Mas os levitas acamparão ao redor da Tenda para guardá-la a fim de que ninguém chegue perto, e assim eu não fique irado com o povo de Israel.
54 نەوەی ئیسرائیلیش ئاوایان کرد، بەگوێرەی هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
54 E o povo fez tudo como o Senhor havia ordenado a Moisés.

Ler em outra tradução

Comparar com outra