1 خۆزگە سەرم گۆمی ئاو بووایە و
2 خۆزگە دیوەخانێکم لە چۆڵەوانی هەبووایە،
3 «زمانیان ئامادە دەکەن
4 «با هەریەکە وریای خۆی بێت لە برادەرەکەی،
5 هەرکەسە و برادەری خۆی فریودەدات،
6 تۆ لەناو فرتوفێڵ دادەنیشیت،
7 لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:
8 زمانیان تیری کوشندەیە و
9 ئایا لەسەر ئەمە سزایان نەدەم؟
10 بۆ چیاکان گریان و شیوەن دەگێڕم،
11 «ئۆرشەلیم وێران دەکەم،
12 کێ کەسێکی دانایە و ئەمە تێدەگات؟ کێ ئەوەی یەزدان فێری کرد دەتوانێت ڕوونی بکاتەوە؟ بۆچی زەوی لەناوچوو، چۆڵەوانی وێران بوو، کەس ناتوانێت لێی بپەڕێتەوە؟
13 یەزدان فەرمووی: «لەبەر ئەوەی وازیان لە فێرکردنەکەم هێنا، ئەوەی خستمە پێشیان پەیڕەویان نەکرد، گوێڕایەڵی من نەبوون.
14 لەبری ئەوە، بەدوای کەللەڕەقی خۆیان کەوتن، بەدوای بەعلەکان کەوتن، کە باوباپیرانیان فێریان کردن.»
15 لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، ئاوا دەفەرموێت: «ئەوەتا من زەقنەبووت دەرخواردی ئەم گەلە دەدەم و ئاوی ژەهراوییان پێ دەنۆشم.
16 بەناو چەندین نەتەوەدا پەرتیان دەکەم کە نە خۆیان و نە باوباپیرانیان نەیانناسیون، بە شمشێریش ڕاویان دەنێم هەتا لەناویان دەبەم.»
17 یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:
18 با خێرا بێن و دەنگی شیوەن بەسەرماندا هەڵبڕن،
19 دەنگی شیوەن لە سییۆنەوە بیسترا،
20 ئەی ژنان، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،
21 مردن بە پەنجەرەکانمان هەڵگەڕا،
22 بڵێ: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
23 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
24 بەڵکو ئەوەی شانازی دەکات، با شانازی بەمە بکات:
25 یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت، سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە تەنها بە لەش خەتەنە کراون،
26 خەڵکی میسر و یەهودا و ئەدۆم و عەمۆن و مۆئاب و قژبڕاوەکانی دانیشتووی چۆڵەوانی. هەموو نەتەوەکان خەتەنە نەکراون و هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلیش دڵیان خەتەنە نەکراوە.»