1 ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیا سەبارەت بە وشکەساڵییەکە:
2 «یەهودا شیوەن دەگێڕێت و
3 گەورەکان خزمەتکارەکانی خۆیان بۆ ئاو نارد،
4 لەبەر ئەوەی خاکەکە شەقار شەقار بووە،
5 تەنانەت مامزیش لە کێڵگەدا
6 کەرەکێوییەکان لەسەر گردۆڵکەکان ڕاوەستان،
7 لەگەڵ ئەوەی تاوانەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن،
8 ئەی هیوای ئیسرائیل،
9 بۆچی وەک پیاوێکی حەپەساو دەبیت،
10 یەزدان ئاوا بەم گەلە دەفەرموێت:
11 هەروەها یەزدان پێی فەرمووم: «نوێژ بۆ چاکەی ئەم گەلە مەکە.
12 هەرچەندە بەڕۆژووش بن گوێ لە هاواریان ناگرم، کاتێک قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش بکەن قبوڵی ناکەم، بەڵکو من بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد کۆتاییان پێ دەهێنم.»
13 منیش گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوەتا پێغەمبەرەکان پێیان دەڵێن: ”تووشی شمشێر و قاتوقڕی نابن، بەڵکو لەم شوێنەدا ئاشتی چەسپاوتان دەدەمێ.“»
14 یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئەو پێغەمبەرانە بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن. من نەمناردوون و دەستنیشانم نەکردوون و قسەم لەگەڵ نەکردوون. ئەوان بە بینینی درۆ و فاڵگرتنەوە و پڕوپووچی و خەیاڵی بیری خۆیان پێشبینیتان بۆ دەکەن.»
15 لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی ئەو پێغەمبەرانەوە دەفەرموێت: «بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن و منیش نەمناردوون، ئەوان دەڵێن: ”شمشێر و قاتوقڕی لەم خاکە نابێت.“ ئەو پێغەمبەرانە خۆیان بە شمشێر و قاتوقڕی لەناودەچن.
16 ئەو گەلەش کە ئەوان پێشبینی بۆ دەکەن، لەبەر قاتوقڕی و شمشێر لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم فڕێدەدرێن. کەسیش نییە بیاننێژێت، خۆیان و ژن و کوڕ و کچیان. خراپەی شایستەی خۆیان بەسەر سەریاندا دەڕێژم.
17 «ئەم قسەیەیان پێ دەڵێیت:
18 ئەگەر بچمە دەرەوە بۆ کێڵگە،
19 «ئایا بە تەواوی یەهودات ڕەتکردووەتەوە؟
20 ئەی یەزدان، دان دەنێین بە یاخیبوونی خۆمان و
21 لە پێناوی ناوی خۆت، ڕەتمان مەکەوە،
22 ئایا لەناو بتە پووچەکانی نەتەوەکان هەیە باران ببارێنێت؟