Isaías 8

CKB

1 یەزدان پێی فەرمووم: «پارچە چەرمێکی گەورە بۆ خۆت ببە و بە پێنووسی قامیش لەسەری بنووسە: ”مەهێر شالال حاش بەز.“»

2 هەروەها دوو شایەتی سەرڕاست بۆ خۆم بکەم بە شایەت، ئوریای کاهین و زەکەریای کوڕی یەڤەرەخیا.

3 لە پێغەمبەرە ژن نزیک بوومەوە و سکی بوو و کوڕێکی بوو. یەزدانیش پێی فەرمووم: «ناوی بنێ: مەهێر شالال حاش بەز،

4 چونکە بەر لەوەی منداڵەکە بزانێت بڵێت ”بابە“ و ”دایە،“ سامانی دیمەشق و دەستکەوتی سامیرە دەهێنرێتە بەردەم پاشای ئاشور.»

5 ئینجا یەزدان دووبارە قسەی لەگەڵمدا کردەوە و فەرمووی:

6 «لەبەر ئەوەی ئەم گەلە

7 لەبەر ئەوە پەروەردگار خەریکە

8 بەناو یەهودا ڕەت دەبێت، هەڵدەچێت و

9 ئەی گەلینە، گەلەکۆمە بکەن و بشکێنەوە!

10 ڕاوێژ بکەن، پووچ دەبێت،

11 یەزدان بەم جۆرەی پێ فەرمووم، کە دەستی گرتم و ئاگاداری کردمەوە بە ڕێگای ئەم گەلەدا نەڕۆم:

12 «مەڵێ ”پیلانگێڕییە!“

13 تەنها یەزدانی سوپاسالار بە پیرۆز دابنێ و

14 ئەو دەبێتە پیرۆزگا،

15 زۆر کەس ساتمەی لێ دەکەن و دەکەون،

16 ئەم شایەتییە بۆ ئاگادارکردنەوە بپێچەوە،

17 چاوەڕێی یەزدان دەکەم،

18 ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە یەزدان پێیداوم، لەناو ئیسرائیلدا وەک نیشانە و هێمای یەزدانی سوپاسالارین کە لە کێوی سییۆن نیشتەجێیە.

19 کە پێتان دەڵێن: «”پرسیار لە نێوانگرەکان و ڕۆح ئامادەکاران بکەن کە ورتەورت و چپەچپیانە،“ پێیان بڵێ: ”ئەی گەل، لە خوداکەتان بپرسن. ئایا لە پێناو زیندووان پرسیار لە مردووان دەکەن؟“

20 بەرەو فێرکردنەکە و بەرەو شایەتییەکە! ئەگەر وەک ئەم قسەیە نەکەن، گزنگی بەیانییان نابێت.

21 بە سەختی و برسیێتییەوە پێیدا تێدەپەڕن، کاتێک برسی دەبن و قینیان هەڵدەستێت نەفرەت لە پاشای خۆیان و خودای خۆیان دەکەن و سەر هەڵدەبڕن.

22 ئینجا تەماشای زەوی دەکەن، ناخۆشی و تاریکی و ڕەشی دەبینن، فڕێدەدرێنە ناو تەنگانە و سێبەری مەرگ.»

Ler em outra tradução

Comparar lado a lado