1 سروشێک سەبارەت بە سور:
2 بحەپەسێن دانیشتووانی دوورگەکە و
3 دانەوێڵەی شیحۆر
4 شەرمەزار بە ئەی سەیدا، ئەی قەڵای دەریا!
5 کاتێک هەواڵ بە میسر دەگات،
6 بپەڕنەوە بۆ تەرشیش،
7 ئایا ئەمە شاری خۆشییە بۆتان،
8 کێ ئەم پلانەی لە دژی سوری تاج لەسەر داڕشت،
9 یەزدانی سوپاسالار پلانی داڕشتووە
10 ئەی دانیشتووانی تەرشیش،
11 یەزدان دەستی بەسەر دەریادا درێژکرد و
12 فەرمووی: «جارێکی دی شانازی ناکەیت،
13 ئەوەتا خاکی بابلییەکان،
14 ئەی کەشتییەکانی تەرشیش واوەیلا بکەن،
15 لەو ڕۆژەدا ئەوە دەبێت، سور حەفتا ساڵ لەبیر دەکرێت، بەقەد ڕۆژگاری پاشایەک. پاش حەفتا ساڵەکە وەک گۆرانی ژنە لەشفرۆشێک بۆ سور دەبێت:
16 «دەست بدە قیسارە و بەناو شاردا بسووڕێوە
17 جا پاش حەفتا ساڵەکە، یەزدان سور بەسەردەکاتەوە و سور دەگەڕێتەوە سەر کرێ وەرگرتنی و لەگەڵ هەموو شانشینەکانی جیهان لەسەر ڕووی زەوی لەشفرۆشی دەکات.
18 بەڵام بازرگانییەکەی و کرێ وەرگرتنەکەی تەرخانکراو دەبێت بۆ یەزدان. هەڵناگیرێت و لە گەنجینە ناکرێت، بەڵکو بازرگانییەکەی بۆ ئەوانە دەبێت کە لەبەردەم یەزدانن، بۆ ئەوەی بخۆن و تێر بن و جلی گرانبەها بپۆشن.