1 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
2 «ئەی کوڕی مرۆڤ، بە سەرۆکی سور بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
3 ئایا تۆ لە دانیال داناتری؟
4 بە دانایی و تێگەیشتنت سامانت بۆ خۆت دەست کەوت،
5 بەهۆی شارەزایی زۆرت لە بازرگانی
6 «”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
7 هەر لەبەر ئەوەش من بێگانە دەهێنمە سەرت،
8 لەناو جەرگەی دەریاکان
9 ئایا لەبەردەم بکوژەکانت
10 بە مردنی خەتەنەنەکراوان دەمریت،
11 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
12 «ئەی کوڕی مرۆڤ، بۆ پاشای سور بلاوێنەوە و پێی بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
13 لە عەدەنی بەهەشتی خودا بوویت،
14 تۆ کەڕوبی دەستنیشانکراو بوویت بۆ پاسەوانی،
15 تۆ لە کردەوەکانت تەواو بوویت،
16 بەهۆی فراوانبوونی بازرگانییەکەت،
17 لەبەر جوانییەکەت لەخۆبایی بوویت،
18 لەبەر زۆری تاوانەکانت و ناپاکیت لە بازرگانییەکەت
19 هەموو ئەوانەی لەنێو گەلان تۆیان ناسی
20 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
21 «ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە سەیدا بکە و پێشبینی لەسەر بکە،
22 بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
23 دەرد دەنێرمە سەری و
24 «”لەمەودوا ئەو گەلانەی کە لە دەوروبەری بنەماڵەی ئیسرائیلن، ئەوانەی سووکایەتییان پێ دەکەن بۆیان نابنە چقڵی چەقیو و دڕکی بە ئازار. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.
25 «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: کاتێک بنەماڵەی ئیسرائیل کۆدەکەمەوە، لەنێو ئەو گەلانەی کە بۆ ناویان پەرتەوازە بوون، لەبەرچاوی نەتەوەکان پیرۆزی خۆم لەنێویاندا دەردەخەم. ئیتر لە خاکەکەی خۆیاندا نیشتەجێ دەبن، ئەوەی دام بە یاقوبی بەندەی خۆم.
26 ئینجا بە ئاسوودەیی تێیدا نیشتەجێ دەبن و خانوو بنیاد دەنێن و ڕەز دەچێنن. کاتێک سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە لە دەوروبەریان سووکایەتییان پێ کردن، بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبن. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، خودای ئەوانم.“»