1 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
2 «ئەی کوڕی مرۆڤ، شیوەنێک بۆ سور بگێڕە.
3 بە سور بڵێ: ئەی نیشتەجێ لەلای گەرووی دەریا، ئەوەی لە زۆربەی کەنارەکان بازرگانی لەگەڵ گەلان دەکات، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
4 سنوورەکانت لەناو جەرگەی دەریاکان،
5 هەموو تەختە دارەکانیان
6 لە دار بەڕووەکانی باشان
7 کەتانی نەخشێنراوی میسر
8 خەڵکی سەیدا و ئەرڤاد
9 پیرانی جوبەیل و داناکانی لەسەر پشتی تۆ بوون،
10 «”پیاوانی فارس و لوود و پووت
11 نەوەی ئەرڤاد لەگەڵ سوپاکەت
12 «”تەرشیش بەهۆی دەوڵەمەندی و زۆری کاڵاکانت بازرگانی لەگەڵ دەکردیت، زیو و ئاسن و تەنەکە و قورقوشمی بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
13 «”یۆنان و توبال و مەشەک بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، کۆیلە و کەلوپەلی بڕۆنزیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
14 «”دانیشتووانی بێتتۆگەرما ئەسپ و ئەسپی سواری و هێستریان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
15 «”خەڵکی ڕودس بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زۆر لە کەنارەکان بازاڕی فرۆشتنی کاڵاکانی تۆ بوون، لە جیاتی نرخەکەی عاج و داری ئەبەنوسیان پێدەدایت.
16 «”ئارامییەکان لەبەر زۆری کارە دەستکردەکانت بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، بەردە پیرۆزە، قوماشی ئەرخەوانی، کاری ئەتەمین، کەتانی ناسک، مەرجان و یاقووتیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
17 «”یەهودا و خاکی ئیسرائیل بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، گەنمی مینیت و شیرینەمەنی و هەنگوین و زەیت و مەرهەمی هەتووانیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
18 «”دیمەشق بازرگانی لەگەڵ دەکردیت بەهۆی زۆری کارە دەستکردەکانت و فرەیی سامانەکەت، شەرابی حەلبۆن و خوری چاحەریان لەگەڵت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
19 «”دانییەکان و یۆنانییەکان لە ئوزال ئاڵوگۆڕیان بە کاڵاکانت دەکرد، ئاسنی کوتراو و کاسیا و قامیشی بۆنخۆشیان لەگەڵ کەلوپەلەکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
20 «”دیدان بازرگانی لەگەڵ دەکردیت بۆ زینی لباد، بۆ سواربوون.
21 «”عەرەبستان و هەموو میرەکانی قێدار بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، لە بەرخ و بەران و نێری، بەمە بازرگانییان لەگەڵ کردیت.
22 «”بازرگانەکانی شەبا و ڕەعما بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زێڕ و هەموو جۆرە بۆنێکی خۆش و بەردە گرانبەهاکانیان لە باشترین جۆر لەگەڵ کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
23 «”حەڕان و کەنێ و عەدەن و بازرگانەکانی شەبا و ئەشوور و کیلمەد بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت.
24 ئەوانە لە بازاڕەکانت بە جل و بەرگی جوان، قوماشی مۆر، کاری ئەتەمین، بەڕەی چنراو و ڕەنگین بە دەزووی ڕستراو و پتەو بازرگانییان لەگەڵ کردیت.
25 «”کەشتییەکانی تەرشیش کاڵاکانت بار دەکەن.
26 ئەوانەی سەوڵت بۆ لێدەدەن
27 سامان و کاڵا و کەلوپەلەکانت،
28 لە دەنگی هاواری کەشتیوانەکانت
29 هەموو سەوڵلێدەر و کەشتیوانە بە ئەزموونەکان و
30 دەنگیان بۆت بەرز دەکەنەوە و
31 بۆ تۆ پرچی سەریان دەتاشن و
32 لە کاتی گریانیان لاوانەوەیەک بەرز دەکەنەوە،
33 کاتێک کاڵاکانت بە دەریاکاندا ناردە دەرەوە،
34 کاتێک لە دەریاکان تێکشکایت
35 هەموو دانیشتووانی کەنارەکان
36 بازرگانانی نێو گەلان فیکەت بۆ لێ دەدەن،