Salmos 9

CKB

1 ئەی یەزدان، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،

2 بە تۆوە شاد و دڵخۆش دەبم،

3 کاتێک دوژمنەکانم بەرەو پاش هەڵدێن،

4 چونکە دادپەروەرانە دادوەریت بۆ کردووم،

5 تۆ نەتەوەکانت سەرزەنشت کردووە و بەدکارانت لەناوبردووە،

6 دوژمنانت تووشی لەناوچوونی بێ کۆتایی کردووە،

7 بەڵام یەزدان هەتاهەتایە دادەنیشێت،

8 بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات،

9 یەزدان پەناگای زۆرلێکراوانە،

10 ئەوانەی بە ناوی تۆ ئاشنان پشتت پێ دەبەستن،

11 گۆرانی ستایش بڵێن بۆ یەزدان کە لە سییۆن نیشتەجێیە،

12 چونکە ئەوەی تۆڵەی خوێن دەکاتەوە یادی دەکرێتەوە،

13 ئەی یەزدان، ببینە چ ئازارێک بەدەست دوژمنەکانمەوە دەکێشم!

14 تاکو لەبەردەم دەروازەکانی سییۆنی کچ بە ستایشی تۆوە بدوێم،

15 نەتەوەکان کەوتوونەتە ئەو چاڵەی کە خۆیان هەڵیانکەندبوو،

16 یەزدان بە دادپەروەری ناسراوە،

17 بەدکاران بەرەو جیهانی مردووان دەڕۆن،

18 بەڵام نەداران هەتاسەر لەبیر ناکرێن،

19 ئەی یەزدان ڕاپەڕە، مەهێڵە مرۆڤ سەربکەوێت،

20 ئەی یەزدان، ترس بخەرە دڵیانەوە،

Ler em outra tradução

Comparar lado a lado