Salmos 89

CKB

1 هەتاهەتایە گۆرانی بەسەر خۆشەویستی نەگۆڕی یەزداندا دەڵێم،

2 هەروەک گوتم، هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕ بنیاد دەنرێت،

3 فەرمووت: «پەیمانم لەگەڵ هەڵبژاردەی خۆم بەستووە،

4 ”هەتاهەتایە وەچەکەت دەچەسپێنم،

5 ئەی یەزدان، ئاسمان ستایشی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکات،

6 لەناو هەورەکان کێ هاوتای یەزدانە؟

7 خودا لەنێو ئەنجومەنی پیرۆزان زۆر سامناکە،

8 ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، کێ وەک تۆ وایە؟

9 دەسەڵاتت بەسەر هەڵچوونی دەریادا هەیە،

10 وەک بریندارێکی سەخت ڕاهەبت پان کردەوە،

11 ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش،

12 باکوور و باشوور تۆ بەدیت هێناون،

13 بازووت هەیە لەگەڵ توانا،

14 ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن،

15 خۆزگە بەو گەلە دەخوازرێ کە دەزانن چۆن پڕ بە دەنگیان هاواری شادی بکەن،

16 بەهۆی ناوی تۆوە بە درێژایی ڕۆژ شادمان دەبن،

17 چونکە تۆ شکۆمەندی و هێزی ئەوانیت،

18 بێگومان قەڵغانمان هی یەزدانە،

19 جارێکیان لە بینینێکدا قسەت کرد،

20 داودی بەندەی خۆمم دۆزییەوە،

21 ئەوەی دەستم پێوەی دەچەسپێت،

22 دوژمن بەسەریدا زاڵ نابێت،

23 لەبەردەمی خۆی دوژمنانی تێکدەشکێنم،

24 دڵسۆزی و خۆشەویستی نەگۆڕی منی لەگەڵدایە،

25 وا دەکەم دەستی بەسەر دەریاوە بێت،

26 هاوارم بۆ دەکات: ”تۆ باوکمی،

27 منیش دەیکەمە نۆبەرەی خۆم،

28 هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی بۆ دەپارێزم،

29 هەتاهەتایە وەچەکەی دەچەسپێنم،

30 «ئەگەر کوڕانی واز لە فێرکردنم بهێنن،

31 ئەگەر سەرپێچی فەرزەکانم بکەن،

32 لەسەر یاخیبوونەکانیان بە دار سزایان دەدەم،

33 بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی لێ ناکەمەوە،

34 پەیمانی خۆم ناشکێنم و

35 جارێک سوێندم بە پیرۆزی خۆم خوارد،

36 هەتاهەتایە نەوەی داود دەمێنێت و

37 هەمیشە وەک مانگ دەچەسپێت،

38 بەڵام تۆ ڕەتت کردەوە و وازت لێی هێنا،

39 پەیمانەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت شکاند و

40 هەموو شووراکانیت ڕووخاند،

41 هەموو ئەوانەی تێدەپەڕن تاڵانیان کرد،

42 دەستی ڕاستی دوژمنەکانیت بەرزکردەوە،

43 دەمی شمشێرەکەیت هەڵگێڕایەوە و

44 شکۆمەندییەکەیت پووچەڵ کردەوە،

45 ڕۆژگاری گەنجیت کورت کردەوە و

46 ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئایا بە تەواوی خۆت دەشاریتەوە؟

47 لەبیرت بێت تەمەنم چەند کورتە.

48 ئایا پیاو هەیە بژیێت و مردن نەبینێت؟

49 ئەی پەروەردگار، کوا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی جارانت،

50 پەروەردگار، شورەیی خزمەتکاری خۆت لەبیر بێت،

51 ئەو سووکایەتییەی دوژمنەکانت، ئەی یەزدان،

52 هەر ستایش بۆ یەزدان، هەتاهەتایە.

Ler em outra tradução

Comparar lado a lado