1 ئەی گەلی من، گوێ بدەنە فێرکردنم،
2 بە نموونە دەمم دەکەمەوە،
3 ئەو شتانەی بیستوومانە و زانیومانە،
4 ئەو شتانە لە منداڵەکانیان ناشارینەوە،
5 لەناو بنەماڵەی یاقوب شەریعەتی دامەزراند،
6 بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بیانزانێت،
7 ئینجا هیوایان بە خودا دەبێت،
8 بۆ ئەوەی وەک باوباپیرانیان نەبن،
9 ئەفرایمییەکان کە چەکیان تیروکەوان بوو،
10 پەیمانی خودایان شکاند،
11 کردارەکانی خودایان لەبیر کرد،
12 لەبەرچاوی باوباپیرانیان پەرجووی کرد،
13 دەریای شەقکرد و پەڕاندنیەوە،
14 بە ڕۆژ بەهۆی هەورەوە ڕێبەری کردن،
15 لە بیابان تاشەبەردی شەقکرد و ئاوی پێدان،
16 جۆگەی لەناو تاشەبەرد هەڵقوڵاند،
17 بەڵام بەردەوام بوون لە گوناهکردن لە دژی،
18 لە دڵی خۆیاندا خودایان تاقی کردەوە
19 لە دژی خودا دوان و گوتیان:
20 ڕاستە، لە تاشەبەردەکەی دا و ئاوی لێ هێنا،
21 کە یەزدان ئەمەی بیست زۆر تووڕە بوو،
22 چونکە بڕوایان بە خودا نەهێنا و
23 جا فەرمانی دا بە هەورەکان لە بەرزایی،
24 مەنی بەسەریاندا باراند بۆ خواردن و
25 مرۆڤ نانی فریشتەکانیان خوارد،
26 لە ئاسمانەوە بای ڕۆژهەڵاتی هەڵکرد،
27 وەک خۆڵ گۆشتی بەسەریاندا باراند،
28 باراندییە ناو ئۆردوگاکەیان،
29 خواردیان و زۆر تێر بوون،
30 بەڵام بەر لەوەی ئەوەی حەزیان لێی بوو بەجێی بهێڵن،
31 تووڕەیی خودا لێیان هەستا،
32 لەگەڵ ئەمەشدا گوناهیان کردەوە،
33 بە فووێک ڕۆژگاری لەناوبردن،
34 هەر کاتێک لێیان بکوژێت بەدوای دەکەون،
35 بەبیریان دێتەوە کە خودا تاشەبەردیانە،
36 بەڵام بە دەم فێڵ دەکەن،
37 دڵیان لەلای ناچەسپێت،
38 ئەویش بەزەییداره و
39 بەبیری دێتەوە ئەمانە مرۆڤن،
40 چەند جار لە چۆڵەوانی لێی یاخیبوون،
41 جار لەدوای جار خودایان تاقی کردەوە،
42 دەستی ئەویان لەبیرچوو،
43 ئەو ڕۆژەی لە میسر نیشانەی پیشاندا،
44 ڕووبار و جۆگەکانیانی گۆڕی بۆ خوێن،
45 مێشومەگەزی نارد پێوەیان دان،
46 بەروبوومی ئەوانی دا بە سن،
47 بە تەرزە ڕەزەمێوەکانی کوتان و
48 گاوگۆتاڵی ئەوانی خستنە بەر تەرزە و
49 گڕی هەڵچوونی خۆی ڕژاندە سەریان، تووڕەیی و تۆڵە و بەڵا،
50 ڕێگای بۆ تووڕەیی خۆی خۆشکرد،
51 لە هەموو نۆبەرەکانی میسری دا،
52 ئینجا وەک مەڕ گەلەکەی بەپێشدا،
53 بە ئاسوودەیی ڕێنمایی کردن، ئیتر بێ ترس بوون،
54 بردنی بۆ سنووری خاکی پیرۆز،
55 نەتەوەکانی لەبەردەم دەرکردن،
56 بەڵام خودای هەرەبەرزیان تاقی کردەوە و یاخی بوون،
57 هەڵگەڕانەوە و فێڵبازییان کرد،
58 بە نزرگەکانیان لەسەر بەرزاییەکان پەستیان کرد،
59 خودا ئەمەی بیست، پڕ تووڕەیی بوو،
60 چادری پەرستنی شیلۆی بەجێهێشت،
61 سندوقی پەیمانی خۆی دایە دەست،
62 گەلی خۆی خستە بەردەمی شمشێر،
63 گەنجەکانیان ئاگر هەڵیلووشین،
64 کاهینەکانیان بە شمشێر کەوتن،
65 ئەوسا پەروەردگار هەستا وەک ئەو کەسەی لە خەو بەئاگا دێتەوە،
66 لە دوژمنەکانی دا بۆ دواوە،
67 خێوەتەکانی یوسفی ڕەتکردەوە،
68 بەڵکو هۆزی یەهودای هەڵبژارد،
69 وەک بەرزاییەکان پیرۆزگای خۆی بنیاد نا،
70 داودی بە خزمەتکاری خۆی هەڵبژارد و
71 لەدوای مەڕە شیردەرەکانەوە هێنای،
72 داودیش بە دڵپاکییەوە شوانایەتی کردن،