1 ئەی خودایە، دادپەروەری خۆت بدە بە پاشا،
2 با بە ڕاستودروستی حوکمی گەلەکەت بکات،
3 با چیاکان ئاشتی بۆ گەل دابین بکەن،
4 با دادوەری کڵۆڵانی گەل بکات،
5 با وەک خۆر بمێنێت،
6 وەک باران بەسەر گیادا ببارێت،
7 ڕاستودروستان لە سەردەمی ئەو شکۆفە دەکەن،
8 لە دەریاوە هەتا دەریا حوکم دەکات،
9 بیاباننشینەکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و
10 پاشاکانی تەرشیش و دوورگە دوورەکان سەرانە دەنێرن،
11 هەموو پاشاکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و
12 لەبەر ئەوەی نەدار کە هاواری بۆ دەبات، دەربازی دەکات،
13 بەزەیی بە لاواز و نەداردا دێتەوە،
14 گیانیان لە ستەم و توندوتیژی دەکڕێتەوە،
15 تەمەن درێژ بێت!
16 با دانەوێڵەیەکی زۆر لەسەر زەوی بێت،
17 با هەتاهەتایە ناوی بمێنێت،
18 ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگار، خودای ئیسرائیل،
19 هەتاهەتایە ستایش بۆ ناوی شکۆداری،
20 لێرەدا نوێژەکانی داودی کوڕی یەسا تەواو بوون.