1 ئەی یەزدان، گوێ لە قسەکانم بگرە،
2 گوێ لە هاوارم بگرە، ئەی پاشا و خودام،
3 ئەی یەزدان، بەیانییان گوێ لە دەنگم دەگریت،
4 چونکە تۆ خودایەک نیت خراپەت پێ خۆش بێت،
5 لووتبەرزەکان لەبەرچاوت ناوەستن،
6 ئەوانەی بە درۆ قسە دەکەن تۆ لەناویان دەبەیت،
7 بەڵام من، بەهۆی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، دێمە ناو ماڵی تۆ،
8 ئەی یەزدان، لەبەر دوژمنەکانم بە ڕاستودروستی خۆت ڕێنماییم بکە،
9 چونکە لەسەر زمانی ئەوان قسەی ڕاست نییە،
10 ئەی خودایە، تاوانباریان بکە!
11 بەڵام با هەموو ئەوانەی پەنا بە تۆ دەگرن دڵخۆش بن،
12 بێگومان ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکەیت،