1 خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟
2 ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە،
3 لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت،
4 باوباپیرانمان پشتیان بە تۆ بەست،
5 هاواریان بۆ تۆ هێنا و تۆش دەربازت کردن،
6 بەڵام من سەگم نەک مرۆڤ،
7 هەموو ئەوانەی دەمبینن گاڵتەم پێ دەکەن،
8 «پشتی بە یەزدان بەست، با یەزدان ڕزگاری بکات.
9 بەڵام تۆ لەناو سکی دایکم دەرتهێنام،
10 من لە کاتی لەدایکبوونمەوە بە تۆ سپێردراوم،
11 لێم دوور مەبە، چونکە تەنگانە نزیک بووەتەوە و
12 گای زۆر دەوریان داوم،
13 وەک شێری دڕندەی بە نەڕەنەڕ،
14 وەک ئاو ڕژام،
15 هێزم وەک پارچە گۆزە وشک بووە،
16 سەگ دەوریان داوم،
17 هەموو ئێسقانەکانم دەژمێرم،
18 جلوبەرگەکەم لەنێو خۆیان بەش دەکەن،
19 بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لێم دوور مەبە،
20 ژیانم لە شمشێر دەرباز بکە،
21 لە دەمی شێر ڕزگارم بکە،
22 ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم،
23 ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن!
24 لەبەر ئەوەی بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات،
25 لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا تۆ بابەتی ستایشکردنی منی،
26 هەژارەکان دەخۆن و تێر دەبن،
27 سەرانسەری زەوی یەزدانیان بەبیر دێتەوە و دەگەڕێنەوە لای ئەو،
28 چونکە پاشایەتی بۆ یەزدانە و
29 هەموو دەوڵەمەندەکانی سەر زەوی دەخۆن و کڕنۆشی بۆ دەبەن،
30 نەوەکان دەیپەرستن،
31 ڕاستودروستییەکەی بەو خەڵکانە ڕادەگەیەنن کە هێشتا لەدایک نەبوونە،