1 ئەی یەزدان، ئەی هێزی من، خۆشمدەوێی.
2 یەزدان تاشەبەردی منە، قەڵا و دەربازکەرمە،
3 لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئەوەی کە شایانی ستایشە،
4 چونکە پەتی مەرگ شەتەکی داوم،
5 پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە،
6 لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە،
7 ئینجا زەوی لەرزی و هەژا،
8 دووکەڵ لە لووتی بەرزبووەوە،
9 ئاسمانی شەقکرد و دابەزییە خوارەوە،
10 سواری کەڕوب بوو و فڕی،
11 بە تاریکی خۆی داپۆشی و کردییە خێوەت لە دەوری خۆی،
12 لە ڕۆشنایی ئامادەبوونی ئەو هەورەکان بەرەو پێش چوون،
13 یەزدان لە ئاسمانەوە گرماندی،
14 تیرەکانی هاویشت و بڵاوەی بە دوژمنەکانی کرد،
15 ئەی یەزدان، بنی دەریا دەرکەوت،
16 لە بەرزاییەوە دەستی درێژکرد و منی گرت،
17 لە دوژمنە بە تواناکەم ڕزگاری کردم،
18 لە ڕۆژی لێقەومانم هاتنە سەرم،
19 منی هێنایە دەرەوە بۆ جێگایەکی پان و بەرین،
20 یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە،
21 چونکە من ڕێچکەی یەزدانم گرتووەتەبەر،
22 هەموو حوکمەکانی لەبەرچاومدان،
23 لەبەردەمی ئەو بێ کەموکوڕی بووم و
24 یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە،
25 لەگەڵ دڵسۆزەکان دڵسۆزی دەنوێنیت،
26 لەگەڵ پاکەکان پاکی دەنوێنیت،
27 تۆ خەڵکی بێفیز ڕزگار دەکەیت،
28 ئەی یەزدان، تۆ چراکەم دادەگیرسێنیت،
29 بە یارمەتی تۆ دەتوانم لەشکرێک تێکبشکێنم،
30 ڕێبازی خودا تەواوە،
31 لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟
32 خودایە ئەوەی کەمەری منی توند بەستووە،
33 پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات،
34 مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ،
35 قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم،
36 جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت،
37 دوژمنەکانم ڕاونا و پێشم لێ گرتن،
38 وردوخاشم کردن، ئیتر نەیانتوانی هەستنەوە،
39 کەمەری منت توند کرد بۆ جەنگ،
40 دوژمنەکانم پشتیان تێ کردم و ڕایانکرد،
41 هاواریان هێنا، بەڵام ڕزگارکەر نەبوو،
42 وەک تۆزی بەر با منیان هاڕی،
43 لە هێرشی گەل ڕزگارت کردم،
44 هەرکە دەنگم دەبیستن گوێڕایەڵم دەبن،
45 بێگانەکان ورە بەر دەدەن و
46 یەزدان زیندووە، ستایش بۆ تاشەبەردەکەم!
47 خودایە کە تۆڵەم بۆ دەکاتەوە،
48 لە دوژمنەکانم ڕزگاری کردم.
49 لەبەر ئەوە ئەی یەزدان، لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم،
50 سەرکەوتنی گەورە بە پاشای خۆی دەبەخشێت،