1 کاتێک بەلعام بینی لەبەرچاوی یەزدان پەسەندە کە ئیسرائیل بەرەکەتدار بکات، وەک جاری یەکەم و دووەم بەڕێ نەکەوت بۆ جادووگەری، بەڵکو ڕووی لە چۆڵەوانی کرد.
2 کاتێک بەلعام چاوی هەڵبڕی نەوەی ئیسرائیلی بینی هۆز لەتەنیشت هۆز چادریان هەڵداوە، ڕۆحی خوداش هاتە سەری،
3 ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی:
4 پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە،
5 «ئەی یاقوب، چادرەکانت چەند جوانن،
6 «وەک ئەو دۆڵانەی درێژ بوونەتەوە،
7 گۆزەکانی ئاویان لێ دەڕژێت و
8 «خودا لە میسر دەریهێنان،
9 خۆیان وەک شێر ماتداوە و ڕاکشاون،
10 ئینجا تووڕەیی بالاق بەسەر بەلعامەوە گڕی گرت، چەپڵەی لێدا و بە بەلعامی گوت: «بۆ نەفرەتکردن لە دوژمنەکانم بانگم کردوویت، کەچی تۆ سێ جار داوای بەرەکەتت بۆ کردن،
11 ئێستاش بگەڕێوە شوێنی خۆت، گوتم پاداشتێکی گەورەت دەکەم، بەڵام یەزدان ڕێگری لێ کردیت کە پاداشتەکەت وەربگریت.»
12 بەلعامیش بە بالاقی گوت: «ئەی من بە نێردراوەکانتم نەگوت کە بۆ لای منت ناردبوون،
13 ”ئەگەر بالاق بە پڕی خانووەکەی زێڕ و زیوم پێبدات ناتوانم لە فەرمانی یەزدان دەربچم، بۆ ئەوەی لە خۆمەوە چاکەیەک یان خراپەیەک بکەم، ئەوەی یەزدان بیڵێت ئەوە دەڵێم؟“
14 ئێستاش وا من بۆ لای گەلەکەم بەڕێ دەکەوم، بەڵام وەرە با پێت بڵێم کە ئەم گەلە لە دوارۆژدا چی لە گەلەکەت دەکات.»
15 ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی:
16 پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە،
17 «دەیبینم، بەڵام ئێستا نا،
18 ئەدۆم داگیر دەکرێت،
19 ئەوەی لە یاقوبەوەیە دەسەڵاتدار دەبێت،
20 ئینجا بەلعام عەمالێقی بینی و پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی:
21 ئینجا قێنییەکانی بینی و پەیامەکەی پێ ڕاگەیاندن و گوتی:
22 بەڵام ئەی قێنییەکان، ئێوە وێران دەبن،
23 ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی:
24 لەلای کەنارەکانی کیتیمەوە کەشتییەکان دێن و
25 ئینجا بەلعام هەستا و بەڕێکەوت و گەڕایەوە شوێنی خۆی، بالاقیش بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت.