1 ئەوە بوو کە شووراکە بنیاد نراوە و دەرگاکانم دانا، دەرگاوان و گۆرانیبێژ و لێڤییەکان دانران.
2 فەرمانم کرد حەنانی برام و حەنەنیای سەرۆکی قەڵاکە سەرپەرشتی ئۆرشەلیم بکەن، چونکە حەنەنیا پیاوێکی دەستپاک بوو، لەوانی دیکە زیاتر لە خودا دەترسا.
3 پێم گوتن: «هەتا خۆر گەرم نەبێت، نابێت دەروازەکانی ئۆرشەلیم بکرێنەوە. دەبێ دەرگاوانەکان پێش ڕۆیشتنیان دەرگاکان دابخەن و شمشیرەیان لێبدەن. هەروەها هەندێک دانیشتووانی ئۆرشەلیم بکرێنە پاسەوان، هەندێکیان لە شوێنی پاسەوانی دیاریکراوی خۆیان و هەندێکیشیان بەرامبەری ماڵەکەی خۆیان.»
4 شارەکە بەرفراوان و گەورە بوو، گەلێکی کەمیش لەناویدا بوو، هێشتا ماڵەکان بنیاد نەنرابوون.
5 ئیتر خودا خستییە دڵمەوە کە خانەدان و کاربەدەست و گەل کۆبکەمەوە بۆ تۆمارکردنی ڕەچەڵەکیان، جا تۆماری ڕەچەڵەکنامەی ئەوانەم دۆزییەوە کە یەکەم جار لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە، بینیم ئەمەی تێدا نووسراوە:
6 ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی.
7 ئەوانەی لەگەڵ زروبابل هاتنەوە، یەشوع، نەحەمیا، عەزەریا، ڕەعەمیا، نەحەمانی، مۆردەخای، بیلشان، میسپەرەت، بیگڤەی، نەحوم و بەعەنا.)
8 نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛
9 نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛
10 نەوەی ئارەح، شەش سەد و پەنجا و دوو؛
11 نەوەی پەحەتمۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و هەژدە؛
12 نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
13 نەوەی زەتو، هەشت سەد و چل و پێنج؛
14 نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛
15 نەوەی بەنوی، شەش سەد و چل و هەشت؛
16 نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و هەشت؛
17 نەوەی عەزگاد، دوو هەزار و سێ سەد و بیست و دوو؛
18 نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و حەوت؛
19 نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و شەست و حەوت؛
20 نەوەی عادین، شەش سەد و پەنجا و پێنج؛
21 نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛
22 نەوەی حاشوم، سێ سەد و بیست و هەشت؛
23 نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و چوار؛
24 نەوەی حاریف، سەد و دوازدە؛
25 نەوەی گبعۆن، نەوەد و پێنج.
26 پیاوانی بێتلەحم و نەتۆفا، سەد و هەشتا و هەشت؛
27 پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛
28 پیاوانی بێتعەزماڤێت، چل و دوو؛
29 پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛
30 پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛
31 پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛
32 پیاوانی بێتئێل و عای، سەد و بیست و سێ؛
33 پیاوانی نەبۆکەی دیکە، پەنجا و دوو؛
34 پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
35 پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛
36 پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛
37 پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و یەک؛
38 پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و نۆ سەد و سی.
39 کاهینەکان:
40 نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو؛
41 نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت؛
42 نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە.
43 لێڤییەکان:
44 گۆرانیبێژەکان:
45 دەرگاوانەکان:
46 خزمەتکارانی پەرستگا:
47 قێرۆس، سیعا، پادۆن،
48 لەڤانا، حەگابا، شەلمای،
49 حانان، گیدێل، گەحەر،
50 ڕەئایا، ڕەچین، نەقۆدا،
51 گەزام، عوزە، پاسێیەح،
52 بێسەی، مەعونیم، نەفوسیم،
53 بەقبوق، حەقوفا، حەرحور،
54 بەچلوت، مەحیدا، حەرشا،
55 بەرقۆس، سیسرا، تەمەح،
56 نەچیەح و حەتیفا.
57 نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان:
58 یەعلا، دەرکۆن، گیدێل،
59 شەفەتیا، حەتیل، پۆخەرەتهەچەڤایم و ئامۆن.
60 سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون.
61 ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێلمەلەح، تێلحەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:
62 نەوەکانی
63 لە کاهینەکانیش:
64 ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران.
65 پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم دادەنرێت.
66 هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون،
67 جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد و چل و پێنج گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو.
68 حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر،
69 چوار سەد و سی و پێنج وشتر، شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژ هەبوون.
70 هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان بۆ کارەکە پێشکەش کرد. پارێزگارەکە هەزار درهەم زێڕی بە گەنجینە و پەنجا تاس و پێنج سەد و سی کراسی بە کاهینەکان بەخشی.
71 هەندێکیش لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان دایە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکە، بیست هەزار درهەمی زێڕ و دوو هەزار و دوو سەد مەنای زیو.
72 ئەوەی پاشماوەی گەل بەخشییان، بیست هەزار درهەمی زێڕ، دوو هەزار مەنای زیو، لەگەڵ شەست و حەوت کراس بۆ کاهینەکان.
73 کاهین، لێڤی، دەرگاوان، گۆرانیبێژ و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسی دیکە و پاشماوەی ئیسرائیلییەکان لە شارۆچکەکانیان نیشتەجێ بوون.