1 یەزدان دەفەرموێت: «لەو کاتەدا، دەبم بە خودای هەموو خێڵەکانی ئیسرائیل، ئەوانیش دەبن بە گەلی من.»
2 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
3 لە دێرزەمانەوە یەزدانمان بۆ دەرکەوتووە و دەفەرموێت:
4 ئەی ئیسرائیلی پاکیزە، بنیادت دەنێمەوە،
5 دووبارە ڕەزەمێو دەچێنیت
6 ڕۆژێک دێت
7 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
8 ئەوەتا من لە خاکی باکوورەوە دەیانهێنمەوە،
9 بە گریانەوە دێن،
10 «ئەی نەتەوەکان، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،
11 چونکە یەزدان نرخی ئازادبوونی یاقوبی دا،
12 جا دێن و لە بەرزاییەکانی سییۆن هاواری خۆشی دەکەن.
13 ئەوسا پاکیزەکان سەما دەکەن و دڵشاد دەبن،
14 کاهینەکان تێر دەکەم لە چەوری،
15 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
16 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
17 کەواتە هیوا بە دواڕۆژت هەیە.
18 «بە دڵنیاییەوە گوێم لێ بوو ئەفرایم ئاخی هەڵدەکێشا:
19 لەدوای گومڕابوونم،
20 ئایا ئەفرایم کوڕی ئازیزم نییە،
21 «نیشانە بۆ خۆت بچەقێنە و
22 هەتا کەی بەم لاو بەو لادا دەڕۆیت،
23 یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: «کاتێک ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنمەوە، جارێکی دیکە ئەم وشانە لە خاکی یەهودا و لە شارۆچکەکانی دەڵێنەوە: ”ئەی نشینگەی ڕاستودروستی، ئەی کێوی پیرۆز! یەزدان بەرەکەتدارت بکات.“
24 جا خەڵکەکە لە یەهودا و هەموو شارۆچکەکانی نیشتەجێ دەبن، جوتیار و ڕەوەندەکان لەگەڵیان دەبن.
25 ماندوو دەبووژێنمەوە، هەموو سیسێک تێر دەکەم.»
26 لێرەدا بەئاگاهاتم و تەماشای دەوروبەرم کرد. خەوەکەم خۆش بوو.
27 یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت، ژمارەی خەڵک و ژمارەی ئاژەڵ لە ئیسرائیل و یەهودا زۆر زیاد دەکەم.
28 جا چۆن چاودێر بووم بۆ ڕیشەکێشکردن و ڕووخاندن، بۆ کاولکاری، بۆ لەناوبردن و بەڵا بەسەرهێنان، ئاواش چاودێر دەبم بۆ بنیادنانەوە و چاندن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
29 «لەو ڕۆژانەدا ئیتر ناڵێن:
30 بەڵکو هەرکەسە و بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، هەرکەسێک بەرسیلە بخوات ددانی خۆی ئاڵ دەبێت.»
31 یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت،
32 وەک ئەو پەیمانە نابێت
33 یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە
34 لەمەودوا کەس هاوڕێکەی خۆی
35 یەزدان ئەمە دەفەرموێت،
36 یەزدان دەفەرموێت:
37 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
38 یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت، شارەکە بۆ یەزدان بنیاد دەنرێت، لە قوللەی حەنەنێلەوە هەتا دەروازەی گۆشەکە.
39 لەوێوە گوریسی پێوانە بەسەر گردی گارێڤ درێژ دەکرێت و دەسووڕێتەوە بۆ گۆعە.
40 تەواوی ئەو دۆڵەی لاشە و خۆڵەمێشی تێدا فڕێدەدرێت، هەروەها هەموو کێڵگەکان بۆ دۆڵی قدرۆن لە ڕۆژهەڵات تاوەکو دەروازەی ئەسپ پیرۆز دەبێت بۆ یەزدان، هەتاهەتایە ڕیشەکێش ناکرێت و جارێکی دیکە کاول ناکرێتەوە.»