1 یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی:
2 «ئەمە کێیە، بێ زانیاری قسە دەکات و
3 ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە،
4 «کاتێک زەویم دامەزراند لەکوێ بوویت؟
5 کێ پێوانەکانی دانا؟ بێگومان تۆ دەزانیت!
6 بناغەکانی لەسەر چی چەسپاند،
7 کاتێک ئەستێرەکانی بەرەبەیان پێکەوە هاواری خۆشییان دەکرد و
8 «کێ بە دەروازەکان دەریای بەندکرد،
9 کە هەورم کردە بەرگی و
10 کە فەرزی خۆم بەسەریدا سەپاند و
11 فەرمووم: ”هەتا ئێرە دێیت و تێناپەڕیت؛
12 «ئایا لە هیچ ڕۆژێک لە ڕۆژانی ژیانتدا فەرمانت بە بەرەبەیان کردووە،
13 هەتا ڕۆخەکانی زەوی بگرێت و
14 وەکو مۆرێک کە لە قوڕی دەدەیت،
15 ڕووناکی لە بەدکاران قەدەغە دەکرێت و
16 «ئایا گەیشتیتە سەرچاوەکانی دەریا و
17 ئایا دەروازەکانی مردنت بۆ ئاشکرا بوون
18 ئایا پانوبەرینی زەوی دەزانیت؟
19 «کام ڕێگایە دەچێتە نشینگەی ڕووناکی؟
20 ئایا دەتوانیت هەریەکەیان بۆ سنووری خۆی ببەیت و
21 لەبەر ئەوەی تۆ لەپێش ئەمانەوە لەدایک ببوویت!
22 «ئایا چووی بۆ ناو ئەمبارەکانی بەفر
23 ئەوەی هەڵمگرتووە بۆ کاتی تەنگانە،
24 لە چ ڕێگایەکەوە بروسکە دابەش دەبێت و
25 کێ لێکی جیا کردەوە جۆگەکان بۆ بارانی بە لێشاو و
26 بۆ ئاودانی خاکێک کە مرۆڤی تێدا نییە،
27 بۆ ئەوەی خاکی کاول و وێران تێر بکات،
28 ئایا باران باوکی هەیە؟
29 بەستەڵەک لە سکی کێ دێتە دەرەوە؟
30 کاتێک ئاوەکان وەک بەردیان لێ دێت و
31 «ئایا تۆ دەتوانیت گرێیەکانی حەوتەوانە ببەستیت
32 ئایا تۆ دەتوانیت کەلووەکان لە کاتی خۆی دەربخەیت،
33 ئایا یاساکانی ئاسمان دەزانیت،
34 «ئایا دەتوانیت دەنگت بۆ هەورەکان بەرز بکەیتەوە
35 ئایا توانای ئەوەت هەیە بروسکەکان بنێریت،
36 کێ دانایی دەبەخشێت
37 کێ بە داناییەوە هەورەکان دەژمێرێت
38 کاتێک تێکەڵ بە خۆڵ دەبێت
39 «ئایا تۆ نێچیر بۆ شێرە مێ ڕاو دەکەیت
40 کاتێک لەناو بێشەکەیان خۆیان دەکێشنەوە و
41 کێ ڕاو بۆ قەلەڕەش ئامادە دەکات