1 دوای ئەمە ئەیوب دەمی کردەوە و نەفرەتی لەو ڕۆژە کرد کە تێیدا لەدایک بووە.
2 ئەیوب دەستی بە قسە کرد و گوتی:
3 «با لەناوبچێت ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم،
4 با ئەو ڕۆژە تاریک بێت،
5 با تاریکی و سێبەری مەرگ لەسەری بێت،
6 ئەو شەوە، با شەوەزەنگ بیگرێت،
7 با ئەو شەوە نەزۆک بێت،
8 بەر نەفرەتی ئەوانە بکەوێت کە نەفرەت لە ڕۆژگار دەکەن،
9 با ئەستێرەکانی بەرەبەیان تاریک دابێن،
10 چونکە دەرگاکانی سکی لەسەر من دانەخست و
11 «بۆ لە بار دایکم نەچووم،
12 بۆچی ئەژنۆکان هەڵیانگرتم،
13 چونکە ئێستا ڕاکشابووم و بێدەنگ ببووم،
14 لەگەڵ پاشایان و ڕاوێژکارانی زەوی،
15 یان لەگەڵ میران کە زێڕیان هەیە،
16 یان وەک لەبارچووێکی لەخاکنراو، ئینجا نەدەبووم،
17 لەوێ خراپەکاران لە ئاژاوەنانەوە دەوەستن
18 دیلەکان تێکڕا ئاسوودە دەبن،
19 لەوێ بچووک وەک گەورە وایە،
20 «بۆ ڕووناکی دەدرێتە ڕەنجدەران و
21 ئەوانەی چاوەڕوانی مردن دەکەن و نییە،
22 هەتا ئەوپەڕی شادمانی دڵخۆشن،
23 بۆ ژیان دەدرێتە پیاوێک
24 لەبەر ئەوەی ئاخ هەڵکێشانم بووەتە نانی ڕۆژانەم،
25 ئەوەی دەمتۆقێنێت هاتە سەر ڕێگام،
26 ئاسوودە نەبووم و بێدەنگ نەبووم،