1 ئەیوب سەرلەنوێ دەستی بە قسە کردەوە و گوتی:
2 «خۆزگەم بە مانگەکانی ڕابردوو،
3 کاتێک چراکەی خۆی لە سەرم هەڵکرد و
4 خۆزگە بەو ڕۆژانەی کە لە هەڕەتی هێز و توانادا بووم،
5 خودای هەرە بەتوانا هێشتا لەگەڵم بوو و
6 کاتێک پێیەکانم بە شیر دەشوشت،
7 «کاتێک بۆ لای دەروازەی شارەکە دەچووم و
8 گەنجەکان کە منیان دەبینی خۆیان دەشاردەوە،
9 پیاوە گەورەکان نەیاندەویست قسە بکەن،
10 پیاوماقوڵان دەنگیان لێ دەبڕا و
11 ئەوەی گوێی لێم دەبوو ستایشی دەکردم،
12 چونکە ئەو هەژارانەی کە هاواریان بۆ دەهێنام و
13 ئەوانەی لە سەرەمەرگدا بوون بەرەکەتیان دەدامێ و
14 ڕاستودروستیم لەبەر دەکرد و دەمپۆشی؛
15 دەبووم بە چاو بۆ نابینایان و
16 من بۆ نەداران باوکێک دەبووم و
17 کەڵبەی ستەمکارم وردوخاش دەکرد و
18 «جا گوتم: ”لەناو لانەکەی خۆم ڕۆح بەدەستەوە دەدەم و
19 ڕەگم بەرەو ئاوەکان درێژ دەبێتەوە،
20 شکۆمەندیم بە هەمیشەیی لەگەڵم دەبێت،
21 «گوێیان لە من دەگرت و چاوەڕێیان دەکرد
22 لەدوای قسەکانم هیچیان لە دەم نەدەهاتە دەرەوە؛
23 چاوەڕێیان دەکردم وەک چاوەڕێی نمە باران بکەن و
24 کاتێک لەگەڵیان ڕووخۆش دەبووم، باوەڕیان نەدەکرد؛
25 ڕێگام بۆیان هەڵدەبژارد و وەک سەرۆک دادەنیشتم؛