1 ئەیوب دیسان بە هەمان شێوە قسەی کردەوە و گوتی:
2 «بە گیانی خودا کە مافی خۆمی لێم داماڵیوە،
3 هەتا ئەو کاتەی کە ژیانم لەبەر بێت،
4 لێوەکانم بە خراپە نادوێن و
5 لە من بەدوور بێت بڵێم کە ڕاستییەکەی لای ئێوەیە،
6 دەستم بە ڕاستودروستی خۆمەوە گرتووە و شلی ناکەم،
7 «با دوژمنم وەک بەدکار بێت و
8 خوانەناس کە دەبڕدرێتەوە چ هیوایەکی هەیە،
9 ئایا خودا گوێی لە هاواری دەبێت
10 یان ئایا بە توانادارەکە دڵخۆش دەبێت؟
11 «من توانای خوداتان پێ دەناسێنم؛
12 ئەوەتا ئێوە هەمووتان بینیتان،
13 «ئەمە بەشی کەسی بەدکارە لەلایەن خوداوە،
14 ئەگەر کوڕانی زۆر بوون ئەوا بۆ شمشێرن و
15 دەرد پاشماوەکەی دەخاتە ناو گۆڕ و
16 ئەگەر زیو وەک خۆڵ و
17 ئەوەی ئامادەی دەکات ڕاستودروست لەبەری دەکات،
18 وەک قۆزاخەی مۆرانە ماڵەکەی خۆی بنیاد دەنێت و
19 بە دەوڵەمەندی ڕادەکشێت، بەڵام جارێکی دیکە نایکات؛
20 کارەساتەکان وەک لافاو پێی دەگەن،
21 بای ڕۆژهەڵات هەڵیدەگرێت و دەڕوات،
22 لەبەردەم با بەهێزەکە هەڵدێت،
23 بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەی بۆ لێدەدات،