1 ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:
2 «ئایا مرۆڤ سوودی بۆ خودا هەیە؟
3 ئایا خۆشی تێدایە بۆ توانادارەکە کە تۆ ڕاستودروست بیت؟
4 «ئایا لەسەر لەخواترسییەکەت سەرزەنشتت دەکات و
5 ئایا خراپەکانت زۆر نین و
6 بەبێ هۆ بارمتەت لە برای خۆت وەرگرت و
7 ئاوت نەدا بە تینوو و
8 هەرچەندە تۆ خاوەن زەوی و پیاوێکی بە توانا بووی،
9 بێوەژنانت بە دەستبەتاڵی بەڕێکرد و
10 لەبەر ئەوە چواردەورت تەڵەیە و
11 لەبەر ئەوەش ئەوەندە تاریک بووە کە نابینیت و
12 «ئایا خودا لە بەرزی ئاسمان نییە؟
13 بەڵام تۆ دەڵێیت: ”خودا چی دەزانێت؟
14 هەورەکان پەردەن بۆ ئەو ئیتر نامانبینێت
15 ئایا تۆش بەو ڕێگا کۆنەدا دەڕۆیت
16 ئەوانەی پێشوەخت دەستیان بەسەردا گیرا،
17 ئەوانەی بە خودایان گوت: ”لێمان دوور بکەوە!
18 بەڵام ئەو بوو کە ماڵەکانی ئەوانی پڕکردووە لە خێروخۆشی،
19 ڕاستودروستان کە وێرانییان دەبینن، دڵخۆش دەبن،
20 ”بێگومان بەرهەڵستکارانمان لەناودەچن و
21 «تکایە لەگەڵ خودا ڕێک بکەوە و لە ئاشتی بە،
22 تکایە فێرکردنەکان لە دەمیەوە وەربگرە و
23 ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ لای خودای هەرە بەتوانا بنیاد دەنرێیتەوە،
24 ئەگەر زێڕ فڕێبدەیتە سەر خۆڵ و
25 ئەو کاتە توانادارەکە دەبێت بە زێڕەکەت و
26 بێگومان ئیتر خۆشی لە توانادارەکە دەبینیت،
27 نوێژی بۆ دەکەیت و گوێت لێ دەگرێت،
28 بڕیار دەدەیت و بۆت جێبەجێ دەبێت،
29 کاتێک خەڵک دەکەون تۆ دەڵێیت: ”هەڵیانبستێنەوە!“
30 تەنانەت ئەو کەسەی کە بێگەرد نییە دەربازی دەکات،