Isaías 66

CKB

1 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

2 ئایا هەموو ئەمانەش دەستی من دروستی نەکردن؟

3 بەڵام ئەوەی گا سەردەبڕێت

4 هەروەها منیش کارەساتەکانیان هەڵدەبژێرم و

5 ئەی ئەوانەی لە ڕێزی وشەی یەزدان دەلەرزن،

6 دەنگی هاتوهەرایە لە شارەوە،

7 «پێش ئەوەی ژان بگرێت، منداڵی بوو،

8 کێ شتی وەک ئەمەی بیستووە؟

9 یەزدان دەفەرموێت: «ئایا من کە ژانی منداڵبوون دەهێنم،

10 «ئەی هەموو خۆشەویستانی ئۆرشەلیم،

11 بۆ ئەوەی شیری مەمکی بمژن و

12 سەبارەت بەمەش یەزدان بەم جۆرە دەفەرموێت:

13 وەک کەسێک دایکی دڵنەوایی بکات،

14 جا دەبینن و دڵتان خۆش دەبێت و

15 ئەوەتا یەزدان بە ئاگرەوە دێت،

16 لەبەر ئەوەی یەزدان بە ئاگر و شمشێرەکەی

17 «پێکەوە دەفەوتێن، ئەوانەی خۆیان تەرخان و پاک دەکەن بۆ چوونە ناو باخچەکان، شوێنی ئەو کەسە دەکەون کە لە ناوەڕاستی ئەوانە کە جرج و گۆشتی بەراز و شتی قێزەون دەخۆن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

18 «من کردەوەکانیان و بیروڕایان دەزانم، لەبەر ئەوە خەریکە دێم و هەموو نەتەوەکان و زمانەکان کۆدەکەمەوە، جا دێن و شکۆمەندی من دەبینن.»

19 یەزدان دەفەرموێت: «نیشانەیەکیان لەنێو دادەنێم و دەربازبووانیان لێ دەنێرم بۆ نەتەوەکان، بۆ تەرشیش و بۆ لای لیبییەکان و لوودییەکان، ئەوانەی تیرئەندازن، بۆ توبال، یۆنان و دوورگە دوورەکان، ئەوانەی هەواڵی منیان نەبیستووە و شکۆمەندی منیان نەبینیوە، جا شکۆمەندی من لەنێو نەتەوەکاندا ڕادەگەیەنن.

20 هەموو براکانتان لە هەموو نەتەوەکانەوە وەک پێشکەشکراو بۆ یەزدان لەسەر ئەسپ و بە گالیسکە و بە عەرەبانە و بە هێستر و وشتر بۆ کێوی پیرۆزم بۆ ئۆرشەلیم دەهێننەوە، وەک ئەوەی نەوەی ئیسرائیل پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان لەناو دەفرێکی پاک بەپێی ڕێوڕەسم بۆ پەرستگای یەزدان بهێنن.

21 هەروەها هەندێک لەوان هەڵدەبژێرم بە کاهین و بە لێڤی.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

22 یەزدان دەفەرموێت: «بێگومان وەک ئەو ئاسمانە نوێیە و ئەو زەوییە نوێیە کە من دروستیان دەکەم لەبەردەممدا دەمێننەوە، ئاواش ناو و نەوەی ئێوە دەمێنێت.

23 لە سەرەمانگێکەوە بۆ سەرەمانگێک و لە شەممەیەکەوە بۆ شەممەیەک هەموو مرۆڤێک دێت بۆ ئەوەی لەبەردەمم کڕنۆش ببات،» یەزدان دەفەرموێت.

24 «دەچنە دەرەوە و لاشەی ئەو خەڵکانە دەبینن کە لە من یاخی بوون، چونکە کرمەکانیان نامرن و ئاگریان ناکوژێتەوە و بۆ هەمووان دەبن بە قێزەون.»

Ler em outra tradução

Comparar lado a lado