1 لەو ڕۆژانەی حەزقیا نەخۆش کەوت، لە سەرە مەرگ بوو، ئیشایا پێغەمبەر کوڕی ئامۆچ هات بۆ لای و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: وەسیەت بۆ ماڵەکەت بکە، چونکە دەمریت و ناژیت.»
2 حەزقیا ڕووی لە دیوارەکە کرد و نوێژی بۆ یەزدان کرد،
3 گوتی: «ئای یەزدان، ئەوەت لەیاد بێت کە چۆن بە دڵسۆزی و پڕ بە دڵ دۆستایەتیم کردیت، ئەوەی پێت باش بوو کردم.» ئینجا حەزقیا بەکوڵ گریا.
4 جا ئیشایا فەرمایشتی یەزدانی بۆ هات، فەرمووی:
5 «بڕۆ و بە حەزقیا بڵێ: ”یەزدان، پەروەردگاری داودی باپیرە گەورەت ئەمە دەفەرموێت: گوێم لە پاڕانەوەکەت بوو و فرمێسکەکانتم بینی، پازدە ساڵ لە تەمەنت زیاد دەکەم و
6 فریای خۆت و ئەم شارەش دەکەوم، بەرگری لەم شارە دەکەم لە دەستی پاشای ئاشور.
7 «”ئەمەش نیشانە بێت بۆت لەلایەن یەزدانەوە، کە یەزدان ئەم کارە دەکات کە بەڵێنی دا:
8 ئەوەتا سێبەر دەگەڕێنمەوە بەو پلانەی پێی هاتووەتە خوارەوە، بە پلەکانی ئاحاز بە خۆر، دە پلە بەرەو دواوە.“» جا خۆر دە پلە گەڕایەوە بەو پلانەی پێی هاتبووە خوار.
9 نووسراوی حەزقیای پاشای یەهودا، دوای ئەوەی نەخۆش کەوت و لە نەخۆشییەکەی چاک بووەوە:
10 گوتم: «ئایا لە هەڕەتی گەنجیمدا
11 گوتم: «یەزدان نابینم
12 خانووم هەڵتەکا و لەلام ڕۆیشت
13 بە ئارامییەوە هەتا بەرەبەیان چاوەڕێ دەکەم،
14 وەک پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵە جیکە جیک دەکەم،
15 ئیتر چی بڵێم؟
16 ئەی پەروەردگار، مرۆڤ لەسەر ئەمانە دەژین،
17 بێگومان سوودی بۆ من هەبوو کە
18 جیهانی مردووان سوپاست ناکات و
19 زیندووان، تەنها زیندووان سوپاست دەکەن،
20 یەزدان ڕزگارم دەکات،
21 ئینجا ئیشایا گوتی: «با هەویری هەنجیر هەڵبگرن و بیخەنە سەر دوومەڵەکە، چاک دەبێتەوە.»
22 حەزقیاش گوتبووی: «نیشانە چییە، کە دەچمە پەرستگای یەزدان؟»