1 ئینجا یاقوب کوڕەکانی خۆی بانگکرد و گوتی: «کۆببنەوە تاکو پێتان بڵێم کە لە ڕۆژانی داهاتوودا چیتان بەسەردێت.
2 «ئەی کوڕانی یاقوب، کۆببنەوە و گوێ بگرن،
3 «ڕەئوبێن، تۆ نۆبەرەکەی منیت،
4 هەڵچوو وەک ئاو، باڵادەست نابیت،
5 «شیمۆن و لێڤی بران،
6 من ناچمە ناو کۆڕی ڕاوێژیان،
7 نەفرەت لە تووڕەییان کەوا توندە،
8 «یەهودا، براکانت ستایشی تۆ دەکەن،
9 بەچکە شێرە یەهودا،
10 داردەستەکە لە یەهودا دانابڕێت،
11 نێرەکەرەکەی بە دار مێو دەبەستێتەوە و
12 چاوەکانی لە شەراب تۆخترن و
13 «زەبولون لە کەناری دەریا نیشتەجێ دەبێت،
14 «یەساخار نێرەکەرێکی زەبەلاحە و
15 بینی شوێنێکی باشە بۆ پشوودان و
16 «دان دادوەری گەلەکەی خۆی دەکات،
17 دان مارێک دەبێت لەسەر ڕێگا،
18 «ئەی یەزدان، چاوەڕێی ڕزگاریی تۆم.
19 «چەتە پەلاماری گاد دەدەن،
20 «لە ئاشێر نانی چەور دەبێت،
21 «نەفتالی ئاسکێکی دەرپەڕیوە و
22 «یوسف مێوێکی بەردارە،
23 تیرئەندازان دڕندانە پەلاماریان دا و
24 بەڵام کەوانەکەی بە توندوتۆڵی مایەوە،
25 بەهۆی خوداکەی باوکتەوە کە یارمەتیت دەدات،
26 بەرەکەتەکانی باوکت مەزنترن
27 «بنیامین گورگێکی دڕندەیە،
28 هەموو ئەمانە دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیلن. ئەمەش ئەوە بوو کە باوکیان پێی گوتن و داوای بەرەکەتی بۆ کردن، هەریەکەیان بەپێی بەرەکەتەکەی خۆی داوای بەرەکەتی بۆ کردن.
29 ئینجا فەرمانی پێدان و پێی گوتن: «من دەچمە پاڵ گەلەکەی خۆم. لەلای باوباپیرانم بمنێژن، لەو ئەشکەوتەی لەناو کێڵگەکەی عەفرۆنی حیتییە،
30 کە لە کێڵگەکەی مەخپێلەیە و ڕووەو مەمرێیە لە خاکی کەنعان، ئەوەی ئیبراهیم لەگەڵ کێڵگەکەدا لە عەفرۆنی حیتی کڕی تاکو بیکات بە گۆڕستان.
31 ئیبراهیم و سارای ژنی لەوێ نێژراون، ئیسحاق و ڕڤقەی ژنیشی لەوێ نێژراون، هەر لەوێش لێئەم ناشت.
32 کێڵگەکە و ئەشکەوتەکەی ناوی لە حیتییەکان کڕدرابوون.»
33 کاتێک یاقوب لە ڕاسپاردنی کوڕەکانی تەواو بوو، هەردوو پێی خۆی خستەوە سەر قەرەوێڵەکە و دواهەناسەی دا و چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی.