1 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
2 «ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە و بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
3 چونکە ڕۆژەکە نزیکە،
4 شمشێرێک دێتە سەر میسر،
5 کوش و لیبیا، لوود و هەموو عەرەبستان، کووب و نەوەکانی خاکی پەیمان، لەگەڵ میسر بە شمشێرەکە دەکەون.
6 «”یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
7 «”وەک خاکەکانی دەوروبەریان چۆڵ دەبن،
8 بەوە دەزانن کە من یەزدانم،
9 «”لەو ڕۆژەدا، نێردراوان بە سواری کەشتی لەلای منەوە دێن بۆ تۆقاندنی کوشی لەخۆڕازی، ئینجا لە ڕۆژی سزادانی میسر ترس دێتە سەریان، چونکە ئەوەتا دێت.
10 «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
11 ئەو بە خۆی و بە لەشکرەکەیەوە دڕندەترینی نەتەوەکانن،
12 چەمەکانی نیل وشک دەکەم و
13 «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
14 پاشایەتی باشووری میسر تێکدەدەم و
15 تووڕەیی خۆم بەسەر شاری پەلوزیوم دەبارێنم،
16 ئاگر لە میسر بەردەدەم،
17 گەنجەکانی ئۆن و پیڤەسەت
18 لە تەحپەنحێس ڕۆژ تاریک دادێت
19 لە میسر سزا دەسەپێنم،
20 لە حەوتی مانگی یەکی ساڵی یازدەیەمین، فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
21 «ئەی کوڕی مرۆڤ، من بازووی فیرعەونی پاشای میسرم شکاند. یەکناگرێتەوە، نە بە پەلیکە دار و نە بە پێچانەوەی، بۆ ئەوەی بەهێز بێت و شمشێر بەدەستەوە بگرێتەوە.
22 لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە دژی فیرعەونی پاشای میسرم. هەردوو بازووی دەشکێنم، ساغەکە و شکاوەکە، شمشێر لە دەستی بەردەدەمەوە.
23 میسرییەکان بەناو نەتەوەکاندا پەرت دەکەم و بەناو خاکەکاندا بڵاویان دەکەمەوە.
24 هەردوو بازووی پاشای بابل توند دەکەم و شمشێری خۆم دەدەمە دەستییەوە. هەردوو بازووی فیرعەونیش دەشکێنم و لەبەردەمی وەک نوزانەوەی بریندار دەنوزێتەوە.
25 بازووەکانی پاشای بابل توند دەکەم، بەڵام بازووەکانی فیرعەون دەکەون. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک شمشێری خۆم دەدەمە دەست پاشای بابل و بەسەر خاکی میسردا هەڵیدەکێشێت.
26 میسرییەکان بەناو نەتەوەکاندا پەرتەوازە دەکەم و بەناو خاکەکاندا بڵاویان دەکەمەوە. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.»