1 ئینجا موسا و نەوەی ئیسرائیل ئەم سروودەیان بۆ یەزدان گوت:
2 «هێز و سروودم یەزدانە،
3 یەزدان پاڵەوانە،
4 گالیسکەکانی فیرعەون و سوپاکەی
5 قووڵایی دایپۆشین،
6 دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان،
7 «بە مەزنی و پایەبەرزیت
8 بە بای لووتت
9 دوژمن گوتی:
10 بەڵام بە بای خۆت فووت کرد،
11 ئەی یەزدان، کێ لەنێو خوداوەندەکان وەک تۆیە؟
12 «دەستی ڕاستت درێژکرد،
13 ئەو گەلەی کڕیتەوە،
14 گەلان گوێیان لێ دەبێت و دەلەرزن،
15 سەرکردەکانی ئەدۆم سەرسام دەبن،
16 سامناکی و تۆقین دێتە سەریان.
17 ئەی یەزدان، دەیانهێنیت و
18 «یەزدان پاشایەتی دەکات
19 کاتێک ئەسپی فیرعەون بە گالیسکە و سوارەکانیەوە بۆ ناو دەریا هات، یەزدانیش ئاوی دەریای هێنایەوە سەریان، بەڵام نەوەی ئیسرائیل بەسەر وشکانیدا بە ناوەندی دەریادا ڕۆیشتن.
20 ئینجا مریەمی پێغەمبەر کە خوشکی هارون بوو، دەستی دایە دەف و هەموو ئافرەتەکانیش بە دەف و سەماوە بەدوایەوە ڕۆیشتن.
21 مریەمیش سروودی بۆ گوتن:
22 ئینجا موسا کۆچی بە نەوەی ئیسرائیل کرد و لە دەریای سوورەوە پەڕینەوە بۆ چۆڵەوانی شوور، سێ ڕۆژ بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتن و ئاویان نەدۆزییەوە.
23 کاتێک هاتنە مارا، نەیانتوانی ئاوەکەی ئەوێ بخۆنەوە، چونکە تاڵ بوو، هەر لەبەر ئەم هۆیەشە ناونراوە مارا.
24 جا گەل بۆڵەبۆڵیان لەسەر موسا کرد و گوتیان: «چی بخۆینەوە؟»
25 موساش هاواری بۆ یەزدان کرد، یەزدانیش دارێکی پیشان دا و ئەویش فڕێیدایە ناو ئاوەکە، ئیتر ئاوەکە سازگار بوو.
26 فەرمووی: «ئەگەر بە باشی گوێ لە دەنگی یەزدانی پەروەردگارت بگریت و ئەوەی ڕاستە لەبەرچاوی بیکەیت و گوێ بۆ فەرمانەکانی شل بکەیت و هەموو فەرزەکانی بەجێبهێنیت، هیچ نەخۆشییەک لەوانەی خستمە سەر میسرییەکان نایخەمە سەر تۆ، چونکە من یەزدانم، ئەوەی چاکت دەکاتەوە.»
27 ئینجا هاتنە ئێلیم، لەوێ دوازدە کانیاو و حەفتا دار خورمای لێبوو، ئیتر لەوێ لەلای ئاوەکان لایاندا.