1 گوێ شل بکە ئەی ئاسمان، وا قسە دەکەم،
2 فێرکردنم وەک باران دەبارێت،
3 ناوی یەزدان ڕادەگەیەنم،
4 خودا تاشەبەردە، کردارەکانی تەواوە،
5 لە ڕەفتاردا گەندەڵ بوون لە بەرامبەر ئەو
6 ئایا بەم شێوەیە پاداشتی یەزدان دەدەنەوە،
7 یادی ڕۆژانی دێرین بکەنەوە،
8 کاتێک خودای هەرەبەرز نەتەوەکانی بەش بەش کرد،
9 بەشی یەزدان گەلەکەیەتی،
10 لە خاکێکی چۆڵ دۆزییەوە،
11 وەک هەڵۆ هێلانەی خۆی دەهەژێنێت،
12 ئاوا یەزدان بە تەنها ڕابەرایەتی کرد،
13 سواری بەرزاییەکانی زەوی کرد،
14 دەڵەمە و شیری مەڕوماڵات،
15 یەشوروون قەڵەو بوون و جووتەیان وەشاند،
16 ئیرەییان وروژاند بە پەرستنی خودا بێگانەکانیان و
17 بۆ بتەکان کە خودا نین قوربانییان سەربڕی،
18 ئەو تاشەبەردەی ئێوەی بوو وازتان لێ هێنا،
19 جا یەزدان بینی و ڕەتی کردنەوە،
20 فەرمووی، «ڕووی خۆم لێیان دەشارمەوە،
21 ئەوان بەوانەی خودا نین ئیرەییان وروژاندم،
22 بە تووڕەییم ئاگرێک داگیرساوە،
23 «کارەساتیان بەسەردا کۆدەکەمەوە،
24 کاتێک لە برسان کەوتوون،
25 لە دەرەوە شمشێر جەرگیان دەسووتێنێت و
26 فەرمووم: ”پەرتەوازەیان دەکەم،
27 بەڵام لەوە ترسام کە دوژمن پەستم بکات،
28 ئەوان نەتەوەیەکن ڕاوێژ لێ بڕاون،
29 خۆزگە دانا دەبوون و لەمە تێدەگەیشتن و
30 چۆن یەکێک هەزار ڕاو دەنێت و
31 لەبەر ئەوەی تاشەبەردیان وەک تاشەبەردی ئێمە نییە،
32 مێویان لە مێوی سەدۆمە و
33 شەرابەکەیان ژەهری مارەکان و
34 «ئایا ئەمە لەلای من هەڵنەگیراوە،
35 تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم،
36 یەزدان ئەستۆپاکی گەلەکەی دەسەلمێنێت و
37 خودا دەفەرموێت: «کوا خوداوەندەکانیان،
38 ئەو خوداوەندانەی کە پیوی قوربانییەکانیان دەخواردن،
39 «ئێستا ببینن، من، من ئەوم،
40 من دەستم بۆ ئاسمان بەرز دەکەمەوە و سوێند دەخۆم:
41 کاتێک شمشێرە درەوشاوەکەم تیژ بکەمەوە و
42 تیرەکانم بە خوێن مەست دەکەم و
43 ئەی نەتەوەکان، لەگەڵ گەلی خودا دڵخۆش بن،
44 جا موسا خۆی و یەشوعی کوڕی نون هاتن و هەموو وشەکانی ئەم سروودەیان بۆ گەل خوێندەوە.
45 کاتێک موسا لە وتارەکە تەواو بوو، بە هەموو ئەم وشانە بۆ هەموو ئیسرائیل،
46 پێی گوتن: «لە دڵەوە لە هەموو ئەو وشانە وردببنەوە کە من ئەمڕۆ شایەتی پێدەدەم لەسەرتان، هەتا فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن کە ئاگاداربن کار بە هەموو وشەکانی ئەم فێرکردنە بکەن.
47 تەنها وشەی بێ نرخ نییە بۆتان، بەڵکو ژیانتانە، بەهۆی ئەمانەوە تەمەن درێژ دەبن لەسەر ئەو خاکەی لە ڕووباری ئوردون بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن.»
48 یەزدانیش لە هەمان ڕۆژدا بە موسای فەرموو:
49 «سەربکەوە بۆ سەر زنجیرە چیای عەڤاریم، بۆ چیای نیبۆ کە لە خاکی مۆئابە و بەرامبەر بە ئەریحایە و لەوێوە تەماشای خاکی کەنعان بکە کە من وەک موڵک بە نەوەی ئیسرائیلی دەدەم.
50 لەو کێوەدا کە بۆی سەردەکەویت دەمریت و دەچیتە پاڵ گەلەکەتەوە، وەک چۆن هارونی برات لە کێوی هۆردا مرد و چووە پاڵ گەلەکەی،
51 لەبەر ئەوەی ئێوە ناپاک بوون لەگەڵم لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا لەلای مێرگی مەریبای قادێش لە چۆڵەوانی چن، چونکە پیرۆزی منتان لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا ڕانەگرت.
52 لەبەر ئەوە تۆ ناچیتە ناو ئەو خاکەی کە بە گەلی ئیسرائیلی دەدەم، بەڵکو تەنها لە دوورەوە دەیبینیت.»