1 داود ئەم سروودەی بۆ یەزدان گوت، دوای ئەوەی یەزدان لە دەستی هەموو دوژمنەکانی و لە دەستی شاول ڕزگاری کرد.
2 گوتی:
3 خودام ئەو تاشەبەردەیە کە پەنای بۆ دەبەم،
4 «لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئەوەی کە شایانی ستایشە،
5 چونکە شەپۆلی مەرگ منی پێچایەوە،
6 پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە،
7 «لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە،
8 ئینجا زەوی لەرزی و هەژا،
9 دووکەڵ لە لووتی بەرزبووەوە،
10 ئاسمانی شەقکرد و دابەزییە خوارەوە،
11 سواری کەڕوب بوو و فڕی،
12 تاریکی کردە ڕەشماڵ لە دەوری خۆی،
13 لە ڕۆشنایی ئامادەبوونی ئەو
14 یەزدان لە ئاسمانەوە گرماندی،
15 تیرەکانی هاویشت و بڵاوەی بە دوژمنەکانی کرد،
16 بنی دەریا دەرکەوت،
17 «لە بەرزاییەوە دەستی درێژکرد و منی گرت،
18 لە دوژمنە بە تواناکەم ڕزگاری کردم،
19 لە ڕۆژی لێقەومانم هاتنە سەرم،
20 منی هێنایە دەرەوە بۆ جێگایەکی پان و بەرین،
21 «یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە،
22 چونکە من ڕێچکەی یەزدانم گرتووەتەبەر،
23 هەموو حوکمەکانی لەبەرچاومدان،
24 لەبەردەمی ئەو بێ کەموکوڕی بووم و
25 یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە،
26 «لەگەڵ دڵسۆزەکان دڵسۆزی دەنوێنیت،
27 لەگەڵ پاکەکان پاکی دەنوێنیت،
28 تۆ خەڵکی بێفیز ڕزگار دەکەیت،
29 ئەی یەزدان، تۆ چرای منیت،
30 بە یارمەتی تۆ دەتوانم لەشکرێک تێکبشکێنم،
31 «ڕێبازی خودا تەواوە،
32 لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟
33 خودایە ئەوەی بە هێز پاڵپشتیم دەکات،
34 پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات،
35 مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ،
36 تۆ قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم،
37 جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت،
38 «دوژمنەکانم ڕاونا و وردوخاشم کردن،
39 لەناوم بردن و وردوخاشم کردن، ئیتر نەیانتوانی هەستنەوە،
40 کەمەری منت توند کرد بۆ جەنگ،
41 دوژمنەکانم پشتیان تێ کردم و ڕایانکرد،
42 هاواریان هێنا، بەڵام ڕزگارکەر نەبوو،
43 وەک تۆزی زەوی ئەوانم هاڕی،
44 «لە هێرشی گەلان ڕزگارت کردم،
45 بێگانەکان ملکەچیم بۆ دەنوێنن،
46 بێگانەکان ورە بەر دەدەن و
47 «یەزدان زیندووە، ستایش بۆ تاشەبەردەکەم!
48 خودایە کە تۆڵەم بۆ دەکاتەوە،
49 لە چنگی دوژمنەکانم دەرمدەهێنێت.
50 لەبەر ئەوە ئەی یەزدان، لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم،
51 «سەرکەوتنی گەورە بە پاشای خۆی دەبەخشێت،