1 کوڕەکانی لێڤی:
2 کوڕەکانی قەهات:
3 منداڵەکانی عەمرام:
4 ئەلعازار فینەحاسی بوو،
5 ئەبیشوەع بوقی بوو،
6 عوزی زەرەحیای بوو،
7 مەرایۆت ئەمەریای بوو،
8 ئەحیتوڤ سادۆقی بوو،
9 ئەحیمەعەچ عەزەریای بوو،
10 یۆحانانیش عەزەریای بوو ئەوەی کاهینیێتی کرد لەو پەرستگایەدا کە سلێمان لە ئۆرشەلیم بنیادی نا.
11 هەروەها عەزەریا ئەمەریای بوو،
12 ئەحیتوڤ سادۆقی بوو،
13 شەلوم حیلقیای بوو،
14 عەزەریا سەرایای بوو و
15 یەهۆچاداقیش بەر ئەو ڕاپێچکردنە کەوت کە یەزدان بەسەر یەهودا و ئۆرشەلیمدا هێنای بەدەستی نەبوخودنەسر.
16 کوڕەکانی لێڤی:
17 ئەمەش ناوی دوو کوڕەکەی گێرشۆنە:
18 کوڕەکانی قەهاتیش:
19 کوڕەکانی مەراریش:
20 لە گێرشۆن بەرەو خوارەوە:
21 یۆئاح کوڕی زیما،
22 نەوەی قەهات:
23 ئەلقانە کوڕی ئەسسیر،
24 تەحەس کوڕی ئەسسیر، ئوریێل کوڕی تەحەس،
25 نەوەی ئەلقانە:
26 ئەحیمۆتیش کوڕەکەی ناوی ئەلقانە بوو، چۆفەییش کوڕی ئەلقانە،
27 ئەلیاب کوڕی نەحەت،
28 کوڕەکانی ساموئێلیش:
29 نەوەی مەراری:
30 شیمەعە کوڕی عوزا، حەگییا کوڕی شیمەعە
31 ئەم کەسانە ئەوانە بوون کە داود بۆ سەرپەرشتیکردنی ژەنینی مۆسیقا داینان لە ماڵی یەزدان، پاش ئەوەی سندوقەکەی پەیمان جێگیر بوو.
32 ئەوان لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن لەناو چادری پەرستندا بە ژەنینی مۆسیقا خزمەتیان دەکرد، هەتا ئەو کاتەی سلێمان پەرستگای یەزدانی لە ئۆرشەلیمدا بنیاد نا، هەروەها ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکرد بەپێی ئەو ڕێکخستنەی بۆیان دانرابوو.
33 ئەمانە ئەوانەن لەگەڵ کوڕەکانیاندا خزمەتیان دەکرد:
34 کوڕی ئەلقانەی، کوڕی یەرۆحامی،
35 کوڕی چوفی، کوڕی ئەلقانەی،
36 کوڕی ئەلقانەی، کوڕی یۆئێلی،
37 کوڕی تەحەسی، کوڕی ئەسسیری،
38 کوڕی یەسهاری، کوڕی قەهاتی،
39 ئاسافی یاریدەدەری دەستەڕاستی هێیمانیش:
40 کوڕی میکائیلی، کوڕی بەعەسێیای،
41 کوڕی ئەتنیی،
42 کوڕی ئێیتانی، کوڕی زیمای،
43 کوڕی یەحەتی،
44 هەروەها لە یاریدەدەرەکانیان کە لە نەوەی مەراری بوون، یاریدەدەری دەستە چەپی هێیمان:
45 کوڕی حەشەڤیای،
46 کوڕی ئەمچی، کوڕی بانی،
47 کوڕی مەحلی،
48 برا لێڤییەکانی دیکەیان هەموو خزمەتەکانی دیکەی چادری پەرستنی ماڵی خودایان پێ سپێردرا.
49 بەڵام هارون و نەوەکانی لەسەر قوربانگای قوربانی سووتاندن و قوربانگای بخوور، پێشکەشکراویان پێشکەش دەکرد، لەگەڵ هەموو کارەکانی پەیوەست بەو لە شوێنی هەرە پیرۆز و کەفارەتکردن بۆ ئیسرائیل، بەپێی هەموو ئەوەی موسای بەندەی خودا فەرمانی پێی کرد.
50 ئەمانەش نەوەی هارونن:
51 بوقی کوڕی ئەبیشوەع،
52 مەرایۆت کوڕی زەرەحیا، ئەمەریا کوڕی مەرایۆت،
53 سادۆق کوڕی ئەحیتوڤ
54 ئەمانەش ئەو ناوچانەیە کە نەوەی هارون لە خێڵی قەهاتییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، چونکە یەکەم تیروپشک بۆ ئەوان دەرچوو:
55 حەبرۆنیان پێدان لە خاکی یەهودا لەگەڵ لەوەڕگاکانی دەوروبەریدا.
56 بەڵام کێڵگە و گوندەکانی دەوروبەری شارەکە بە کالێبی کوڕی یەفونە درا.
57 حەبرۆن کە شارێکی پەناگا بوو درایە نەوەی هارون، هەروەها لیڤنا، یەتیر، ئەشتەمۆع،
58 حیلێن، دەڤیر،
59 عاشان، یوتا و بێتشەمەش بە لەوەڕگاکانیانەوە.
60 لە خاکی هۆزی بنیامینیش، شارۆچکەکانی گبعۆن، گەڤەع، عالەمەت و عەناتۆت بە لەوەڕگاکانیانەوە بەوان درا.
61 بە قەهاتییەکانی دیکەش لە خاکی خێڵەکانی نیوەی هۆزی مەنەشە دە شارۆچکە بە تیروپشک درا.
62 بە نەوەی گێرشۆنیش، بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە خاکی هۆزەکانی یەساخار، ئاشێر، نەفتالی و لەو بەشەی هۆزی مەنەشەش کە لە باشانن، سێزدە شارۆچکە درا.
63 بە نەوەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە بەشی هۆزەکانی ڕەئوبێن، گاد و زەبولون بە تیروپشک، دوازدە شارۆچکە درا.
64 ئیتر نەوەی ئیسرائیل ئەم شارۆچکانەیان بە لەوەڕگاکانیانەوە بە لێڤییەکان بەخشی.
65 هەروەها بە تیروپشک لە هۆزی نەوەی یەهودا و لە هۆزی نەوەی شیمۆن و لە هۆزی نەوەی بنیامین ئەو شارۆچکانەیان دا کە پێشتر ناویان برا.
66 هەندێک لە خێڵەکانی قەهاتییەکانیش شارۆچکەکانی سنووریان لە خاکی هۆزی ئەفرایم بوو.
67 لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم شاری شەخەم وەک شاری پەناگا و گەزەر و
68 یۆقمەعام و بێتحۆرۆن و
69 ئەیالۆن و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە درا پێیان.
70 لە خاکی نیوەکەی دیکەی هۆزی مەنەشەش، شارۆچکەکانی عانێر و بیلەعام بە لەوەڕگاکانیانەوە، بە خێڵەکانی دیکەی قەهاتییەکان درا.
71 نەوەی گێرشۆن ئەم شارۆچکانەیان وەرگرت:
72 لە خاکی هۆزی یەساخاریش، شارۆچکەکانی قەدەش، داڤەرەت،
73 ڕامۆت و عانێم بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
74 لە خاکی هۆزی ئاشێریش، شارۆچکەکانی ماشال، عەبدۆن،
75 حوقۆق و ڕەحۆڤ بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
76 لە خاکی هۆزی نەفتالیش، شارۆچکەی قەدەش لە جەلیل و شارۆچکەکانی حەمۆن و قیریاتەیم بە لەوەڕگاکانیانەوە.
77 لێڤییەکانی دیکە کە لە نەوەی مەراری بوون ئەم شارۆچکانەیان وەرگرت:
78 لە خاکی هۆزی ڕەئوبێن لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا، شارۆچکەی بەچەر لە چۆڵەوانی و شارۆچکەکانی یەهچا،
79 قەدێمۆت و مێفەعەت بە لەوەڕگاکانیانەوە؛
80 هەروەها لە خاکی هۆزی گادیش، شارۆچکەی ڕامۆت لە گلعاد و شارۆچکەکانی مەحەنەیم،
81 حەشبۆن و یەعزێر بە لەوەڕگاکانیانەوە.