1 Crônicas 24

CKB

1 ئەمانەش بەشەکانی نەوەی هارون بوون:

2 ناداب و ئەبیهو پێش باوکیان مردن و کوڕیان نەبوو، لەبەر ئەوە ئەلعازار و ئیتامار بوون بە کاهین.

3 بە یارمەتی سادۆق لە نەوەی ئەلعازار و ئەحیمەلەخ لە نەوەی ئیتامار، داود نەوەی هارونی بەپێی خشتەی خزمەتکردنەکانیان دابەش کرد.

4 جا بینییان نەوەی ئەلعازار ژمارەی ڕابەرەکانیان زیاترە لە نەوەی ئیتامار، لەبەر ئەوە نەوەی ئەلعازاریان دابەش کرد بە شازدە گەورەی بنەماڵە و نەوەی ئیتاماریش بە هەشت گەورەی بنەماڵە.

5 لەبەر ئەوەی لە هەردوو نەوەی ئەلعازار و ئیتاماریش کاربەدەستانی پیرۆزگا و کاربەدەستانی خودا هەبوون، بێ لایەن تیروپشکیان بۆ کرا و دابەشیان کردن.

6 شەمەعیای کوڕی نەتەنێل لە نەوەی لێڤییەکان کە سەرقەڵەم بوو، بە ئامادەبوونی پاشا و کاربەدەستەکان، سادۆقی کاهین، ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، ناوەکانی ئەوانی بەم چەشنە نووسی: یەک بنەماڵە سەر بە ئیتامار لەدوای یەک سەر بە ئەلعازار.

7 یەکەم تیروپشک بۆ یەهۆیاریڤ دەرچوو و

8 سێیەم بۆ حاریم و

9 پێنجەم بۆ مەلکیا و

10 حەوتەم بۆ هەقۆچ و

11 نۆیەم بۆ یێشوع و

12 یازدەیەم بۆ ئەلیاشیڤ و

13 سێزدەیەم بۆ حوپا و

14 پازدەیەم بۆ بیلگا و

15 حەڤدەیەم بۆ حێزیر و

16 نۆزدەیەم بۆ پەتەحیا و

17 بیست و یەکەم بۆ یاکین و

18 بیست و سێیەم بۆ دەلایا و

19 کە هاتنە ناو پەرستگای یەزدان بەپێی ئەم خشتەیە خزمەتیان دەکرد بەگوێرەی ئەو ڕێسایانەی کە هارونی باپیرە گەورەیان بۆی دیاری کردن، بەپێی ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی پێی کردبوو.

20 سەبارەت بەو نەوانەی لێڤی کە ماونەتەوە:

21 لە نەوەی ڕەحەڤیا: ییشیا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو.

22 لە یەسهارییەکان: شەلۆمۆت؛

23 لە نەوەی حەبرۆن:

24 لە نەوەی عوزیێل: میخا و

25 ییشیای برای میخا؛ و

26 کوڕەکانی مەراری: مەحلی و موشی.

27 لە نەوەی مەراری:

28 لە مەحلی: ئەلعازار و ئەلعازاریش کوڕی نەبوو.

29 لە قیش: یەرەحمێلی کوڕی قیش،

30 هەروەها نەوەی موشی: مەحلی، عێدەر و یەریمۆت.

31 هەروەها ئەمانیش وەک براکانیان لە نەوەی هارون تیروپشکیان کرد، لەبەردەم داودی پاشا و سادۆق و ئەحیمەلەخ و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، جیاوازی نەکرا لەنێوان بنەماڵەکانی برا گەورە و بنەماڵەکانی برا بچووکەکاندا، هەردوو وەک یەک.

Ler em outra tradução

Comparar lado a lado