1 ئیتر سندوقی خودایان هێنایە ژوورەوە بۆ ناوەڕاستی ئەو چادرەی کە داود بۆی دامەزراندبوو، هەروەها قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان لەبەردەم خودا سەرخست.
2 پاش ئەوەی داود لە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشی بووەوە، بە ناوی یەزدانەوە داوای بەرەکەتی بۆ گەل کرد.
3 بەسەر هەموو ئیسرائیلدا لە ژن و لە پیاو، کولێرەیەک و نانە خورمایەک و نانە کشمیشێکی دابەش کرد.
4 چەند خزمەتکارێکیشی لە لێڤییەکان لەبەردەم سندوقی یەزدان بۆ یادکردنەوە و سوپاسکردن و ستایشکردنی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دانا:
5 ئاساف ڕابەرایەتی دەکرد و زەکەریاش لەدوای ئەو بە پلەی دووەم دەهات، پاشان یەعیێل، شەمیرامۆت، یەحیێل، مەتیسیا، ئەلیاب، بەنایا، عوبێد ئەدۆم و یەعیێل دەهاتن. ئەمانە ئامێرەکانی ساز و قیسارەیان دەژەند، ئاسافیش سەنجی لێدەدا،
6 بەنایا و یەحەزیێلی کاهینیش بە بەردەوامی کەڕەنایان دەژەند لەبەردەم سندوقی پەیمانی خودا.
7 ئینجا لەو ڕۆژەدا یەکەم جار داود ئەم زەبوورەی دایە دەست ئاساف و هاوکارەکانی، کە بۆ ستایشکردنی یەزدانە:
8 ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن،
9 گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن،
10 شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن،
11 پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن،
12 باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی،
13 ئەی نەوەی ئیسرائیلی بەندەی ئەو،
14 ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە،
15 بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە،
16 ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی،
17 وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی،
18 فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ،
19 ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو،
20 لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە،
21 لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات،
22 «دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن،
23 ئەی هەموو زەوی، گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،
24 لەنێو نەتەوەکان شکۆمەندی ئەو ڕابگەیەنن،
25 یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە،
26 چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن،
27 شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان،
28 ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن،
29 ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،
30 ئەی هەموو خەڵکی زەوی لەبەردەمی بلەرزن،
31 با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت،
32 با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن،
33 ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان لەبەردەم یەزدان گۆرانی دەڵێن،
34 ستایشی یەزدان بکەن لەبەر ئەوەی چاکە،
35 بڵێن: «ئەی خودای ڕزگارکەرمان، ڕزگارمان بکە،
36 ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل،
37 داود لەوێدا لەبەردەم سندوقی پەیمانی یەزدان، ئاساف و هاوکارەکانی بەجێهێشت تاکو بە بەردەوامی لەبەردەم سندوقەکە خزمەت بکەن، هەر خزمەتێک لە ڕۆژی خۆیدا.
38 هەروەها عوبێد ئەدۆم و هاوکارەکانیشی کە شەست و هەشت کەس بوون، بۆ یارمەتیدانی ئەوان، بەجێی هێشتن. عوبێد ئەدۆمی کوڕی یەدوتون و حۆسا هەردووکیان دەرگاوان بوون.
39 داود سادۆقی کاهین و برا کاهینەکانیشی لەبەردەم چادری پەرستنی یەزدان، ئەوەی لەسەر بەرزاییەکەی گبعۆن بوو، بەجێی هێشتن،
40 بۆ ئەوەی بە بەردەوامی قوربانی سووتاندن لەسەر قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن، بەیانییان و ئێواران بەپێی هەموو ئەوەی لە تەوراتی یەزداندا نووسراوە، ئەوەی فەرمانی بە ئیسرائیل کرد.
41 لەگەڵ ئەوانیش، هێیمان و یەدوتون و پاشماوەی هەڵبژێردراوەکان ئەوانەی ناویان هات تاکو سوپاسی یەزدان بکەن، چونکە «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.»
42 لەگەڵ ئەوانیش هێیمان و یەدوتون بەرپرسی ژەنینی کەڕەنا و سەنج و ئامێرە مۆسیقییەکانی دیکە بوون لە کاتی گۆرانی و ستایشەکانیان بۆ خودا. کوڕەکانی یەدوتونیش دەرگاوان بوون.
43 پاشان هەموو گەل هەرکەسە و بۆ ماڵی خۆی بەڕێکەوت و داودیش گەڕایەوە بۆ ئەوەی داوای بەرەکەت بۆ ماڵەکەی خۆی بکات.